English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی به سووتەمەنی کار دەکەن قەدەغه دەکات
2017-09-10 [04:58 AM]

ZNA- هەولێر


 

حکومەتی چین رایگەیاندووه، بەرهەم‌هێنان و فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی به سووتەمەنی کاردەکەن، قەدەغه دەکات.

 

"شین گوبین" یاریدەدەری وەزیری پیشەسازیی چین رایگەیاند، حکومەت خەریکی لێکۆڵینەوه له باشترین کات بۆ جێ‌بەجێ کردنی ئەم بڕیارەیه و ئەم بڕیارەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پیشەسازیی بەرهەم‌هێنانی ئۆتۆمبێل دەبێت.

 

چین که گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێلی جیهانه، پێشتر رایگەیاندبوو ئامانجی ئەوەیه تاکو ساڵی٢٠٢٥ سەدا٢٠ی فرۆشی ئۆتۆمبێل لەم وڵاته تایبەت بێت به ئۆتۆمبێلکی کارەبایی یان کارەبایی – سووتەمەنی.

 

هەندێک وڵاتی ئەوروپاش وک بریتانیا و فەڕەنسا هەوڵی لەم‌جۆرەیان داوه بۆ لادانی ئۆتۆمبێلی بەنزین یان گازوایل و گوتوویانه که بەرهەم‌هێنەرانی ئۆتۆمبێلی ئەم وڵاتانه دەبێت تاکو ساڵی٢٠٤٠ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی رابگرن.

 

ماوەیەک لەمەوبەر کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ که خاوەنەکەی چینییه، رایاگەیاند، تاکو ساڵی٢٠١٩ هەموو مۆدێله نوێیەکان دەکاته ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی – کارەبایی.

 

ڤۆڵڤۆ یەکەم و کۆنترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێله له جیهان که بڕیارێک لەمجۆره بدات.

 

چین دووەم بەکارهێنەری نەوته له جیهان و بەم بڕیارەش، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هاوردەکردنی نەوت له وڵاتانی دیکه دەبێت.

 

سەرچاوه: BBC





ئەم هەواڵە 87895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad