English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٢٠٠جار زیاتر دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر کچێک 
2017-09-10 [05:57 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
زۆرن ئەو تاوانانەی ناخی مرۆڤایەتی دەھەژێنن ، بەڵام ھەندێکیان زۆر قێزەونن بەتایبەتی ئەوانەی تاوانی دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر منداڵان ... 

وایت جۆنیۆر ھاوڵاتیەکی ئەمەریکییە خەڵکی ویلایەتی دیلاویری ئەمەریکایە زیاتر لە ٢٠٠ جار دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر کچێکی تەمەن ١٢ ساڵان و ئەم کارەشی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام بووە .. 

لەسەرەتا وایت جۆنیور لە رێگەی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان ئاشنایەتی لەگەڵ ئەو کچە پەیدا دەکات و دواتر یەکتر دەبینن , لە ساڵی ٢٠١٢ بە دواوە بە شێوەی پچڕ پچڕ و و زیاتر لە ٢٠٠ جار دستدرێژی سێکس کردۆتە سەر کچەکە . 

جۆنیۆر ھەموو کات ھەڕەشەی لەکچەکە کردوە گەر بە پۆلیس بڵێت ئەوا ھەموو گرتە ڤیدیۆیەکانی کە سێکسی تێدا ئەنجامداوە بۆ خەڵک بڵاو دەکاتەوە , ئەمەش ترسێکی زۆری لەلای کچەکە دروست کردوە , تا دوا جار کچەکە لەلای یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بابەتەکە باس دەکات و ئەویش ھەواڵەکە بە پۆلیس دەگەینێت و جۆنیۆر دەستگیر دەکرێت .. 

لە ئێستاشدا جۆنیۆر لەبەردەم دادگا تاوانبار کراوە بە دستدرێژی کردنە سەر منداڵێکی ناباڵغ و چاوەڕێ دەکرێت بۆ ھەتا ھەتایە زیندانی  بکرێت . 

 

ی. ا 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 37768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad