English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... دوو هه‌زار ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ رووخاوه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه‌
2017-09-10 [06:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كه‌مسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، دوای دوو مانگ له‌ رزگاركردنی شاری موسڵ له‌ ژێر ده‌ستی داعش، له‌ ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ رووخاوه‌كانی ئه‌و شاره‌ دوو هه‌زار ته‌رم هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ "وه‌حده‌ جومه‌یلی" وتی، دوای دوو مانگ له‌ كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كانی رزگاركردنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كان، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌ستیان به‌ ده‌رهێنانی ته‌رمی كوژراوان له‌ ژێر دارو په‌ردووی خانووه‌ رووخاوه‌كان كردوه‌، تاكو ئێستا توانراوه‌ دوو هه‌زار ته‌رم ده‌ربهێنرێت، وتیشی، به‌هۆی به‌رده‌وامی گه‌ڕانه‌كان ئه‌و ژماره‌یه له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌.

جومه‌یلی داوای له‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان كرد، فه‌رمان بدات، لێكۆڵینه‌وه له‌ كوشتنی هاوڵاتیانی بێتاوان بكرێت، وتیشی، داواكاری گشتی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانان به‌جوڵه‌ كه‌وتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای مرۆیی پیاده‌ نه‌كردوه‌ و جیاوازی له‌ نێوان چه‌كدارانی داعش و هاوڵاتیان نه‌كردوه‌.

 





ئەم هەواڵە 3184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad