English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
وه‌زیرێكی ئیسرائیلی ئامۆژگاریه‌كی ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیان بمێنێته‌وه‌
2017-09-11 [04:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئیلید شاكید وه‌زیری دادی حكومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌ سوریا بیكات، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ژیان بمێنێته‌وه‌، پێویسته‌ چه‌ند كارێك هه‌یه‌ بیكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ له‌ دیدارێكی رۆژنامه‌وانی دا وتی، ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێ له‌ژیان بمێنێته‌وه‌، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌ی روونه‌، ئه‌ویش خستنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌ بۆ ‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئیسرائیل فشار بخاته‌ سه‌ر هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ به‌ ئێران نه‌ده‌ن خۆی له‌رووی سه‌ربازیه‌وه‌ به‌هێز بكات، ئه‌گه‌ر هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ڵامیان نه‌بوو، ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی یه‌هودی ئه‌وه‌ی پێویست بێت بیكات.

شاكید هیوای خواست وه‌ڵاته‌ زلهێزه‌كان رێگه‌ به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وشه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ نه‌ده‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بوونی ئێران له‌ سووریا زۆر خراپه‌، ئیسرائیل به‌مه‌ رازی نابێت.

ئه‌و وه‌زیره‌ قسه‌كانی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێن، كرد، هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، له‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ درێژكردنی پردێكی شیعی له‌ تارانه‌وه‌ تاكو سنوره‌كانی سوریا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بدرێت.

rt





ئەم هەواڵە 1663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad