English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك: ھۆکارە بۆ ماوەییەکانی نەخۆشی شەکرە
2017-09-12 [10:39 AM]

ZNA – هەولێر


نەخۆشی شەکرە یەکێک لە نەخۆشیە باوەکانی ئێستاییە کە خێراترین نەخۆشی بۆماوەییە، دکتۆرصابر محمد ئەمین پسپۆری ھەناوی وتایبەتمەندی گەدە وکۆڵۆن وجگەر،بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس لە بارەی شەکرە و ھۆکارە بۆماوەیەکانی نەخۆشی شەکرە چەند زانیاریەکی خستە روو .

نەخۆشی شەکرە و ویراسە (بۆمانەوە)

*جۆری ١: لە ٥-١٠٪ جۆری شەکرەیە:-

١. ئەگەر باوک شەکرەی ھەبێ چانسی مناڵەکە ١ بۆ ١٧ یە .

٢. ئەگەر دایک ھەیبێ و مناڵێکی بوو پێش تەمەنی ٢٥ ساڵی چانسی مناڵەکە ١ بۆ ٢٥ و ئەگەر مناڵەکەی دوای ٢٥ ساڵی بوو چانسی مناڵەکە ١ بۆ ١٠٠ .

٣. ئەم ڕێژانە دووجار دەبێتەوە (واتە ٢x) ئەگەر دایکەکە یان باوکەکە تووشی شەکرە بووبن پێش ١١ ساڵی .

٤. ئەگەر دایک و باوک ھەردوکیان شەکرەیان ھەبوو: چانسی مناڵەکە لە بەینی ١ بۆ٤ - و ١ بۆ ١٠ یە .

*جۆری ٢: کە ڕێژەکەی ٩٠-٩٥٪ ی جۆری شەکرەیە: -

١. ئەگەر دایک یان باوک پێش تەمەنی ٥٠ ساڵی تووشبووبن چانسی مناڵەکانیان دەکاتە ١ لە ٧ بۆ تووشبوون.

٢. ئەگەر دایک یان باوک دوای ٥٠ ساڵی تووشبووبن چانسەکە دەبێتە ١ لە ١٣.

٣. چانسەکە دەبێتە ١ لە ٢ (واتە ٥٠٪) ئەگەر دایک و باوک ھەردوکیان ھەیانبوو  .





ئەم هەواڵە 6028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad