English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەم خواردنانە بخۆ بۆ زیادکردنی رێژەی ھیمۆگلۆبین
2017-09-12 [12:30 PM]

ZNA – هەولێر



ئەگەر ھەست بە ھیلاکی و بێتاقەتی دەکەیت یان ھەندێک جار وا ھەست دەکەیت کە ھەناسەدانت قورسە یان توشی ھەناسە توندی دەبیت یاخود ناو بەناو بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ توشی ئازاری سەرئێشە دەبیت یان زۆرجار لێدانەکانی دڵت  بە خێرای زیاد دەکات .

وە ھەندێک جار ھەست بە ساردی دەست و قاچەکانت دەکەیت یان زۆر جار گۆرانکاری روودەدات لە ئارەزووی خواردنت.ئایا تۆ ھەرگیز ئەم پرسیارانەت لە خۆت کردووە یان ئەگەر زانیت ھەر نیشانەیەکت لەم نیشانانەت ھەیە ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت سەبارەت بەوەی کە تۆ ھیمۆگلۆبین لە خوێنت دا کەمە.

ھیمۆگلۆبین چییە بریتی یە لە مادەیەکی دەوڵەمەند بە پرۆتین کە پێی دەوترێت ئاسن کە دەچێتە ناو دەنکە ھیمۆگلۆبینی خوێنی سوورەوە کە بەرپرسە لە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ سەرجەم بەشەکانی لەش.

لە لایەکی دیکەوە ھیمۆگلۆبین یارمەتیدەرە بۆ کۆتایی ھاتنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە رێگەی گواستنەوەی رژێنەکان بۆ ناو بۆری ھەواو سییەکان.ھەروەھا توێژەران و پسپۆران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئاستی نموونەیی ھیمۆگلۆبینی خوێن بۆ پیاوان پێویستە لە نێوان (١٤بۆ ١٨) بێت بەڵام لە ئافرەتاندا پێویستە لە نێوان (١٢ بۆ ١٦) بێت.ھەروەھا نەخۆشی (ئەنیمیا) یەکێکە لە گەورەترین کێشە تەندروستییەکان کە بە ھۆی کەمی ئاستی ھیمۆگلۆبینە لە خوێندا روودەدات.

وەک ئاشکرایەو زانراوە زۆربەی ئافرەتەکان بە تایبەتی لە کاتی دوو گیانی دا دەناڵێنن بە دەست کەم خوێنی یەوە یان لە کاتی سووری مانگانەدا ئەمەش بە ھۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە خوێنیان دەروات.

بە گوێرەی ئەو راپۆرتە پزیشکانەی کە لە پێگەی (بۆڵد سکای) تایبەت بە ھەواڵە تەندروستییەکان بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم خواردنانە دەبێتە ھۆی باشتکردنی ئاستی ھیمۆگلۆبین لە خوێندا ئەوانیش بریتین لە:

١.ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندە بە مادەی فۆلیک:- واتە ئەو خواردنانەی کەلە گەڵای سەوز پێک ھاتووە یان خواردنی مۆز یان خواردنی فاسۆلیای سەوز .

٢.ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندە بە ئاسن:- ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە ئاسن وەک گۆشتی سوور و سپێناخ و بادەم خورما و سەوزەی مەعدەنوس.

٣.ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین C تێدایە:- ئەو خوادنانەی کە ڤیتامین C یان تێدایە وەک پرتەقاڵ و لیمۆ و فراولەو تەماتەو سپێناخ و ..ھتد.

٤.چەوەندەر:- ھەوڵبدرێت خواردنی چەوەندەر بخورێت چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن و پۆتاسیۆم و چەندین مادەی خۆراکی دیکەی تێدایە.

٥.سێو:- گرنگی بدە بە خواردنی سێو یان شەربەتی سێو.





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad