English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزوتنەوەی گۆڕان و قسەیەک بۆ مێژوو
2017-09-12 [08:50 AM]

نووسینی: فارس نەورۆڵی


ڕووداوەکانی ڕابردوو پەلاماری ناوچە و مەکتەبەکانی پارتی و سوتاندنیان، داخستنی پەرلەمان و لابردنی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان چاکرابێ و خراپ کرابێ ڕوویدا، بە داخەوە لە مێژووی کورددا ئەم جۆرە ڕووداوانە زۆرن ئیتر ھەرجارە و بە جۆرێک، ئێستا  ناوچەکە لە دۆخێکی ھەستیار دایە و لە سەردەمی قەیرانە ترسناکەکان و دەسکەوتە گەورەکانداین، سیاسەتیش ھونەری  مومکینە نەک داوای  موستەحیل.
ئەوە بەدەست خۆمان و بریاری خۆمانە وەک کورد دەسکەوتە گەورەکان ھەڵبژێرن یان خۆمان بخەینە ناو کارەسات و قەیرانە گەورەکانەوە،  ئەمەش بەیەکھەڵوێستی ریزەکانی خۆمان دەبێت کە بە درێژایی مێژوو خاڵی لاوازی گەلی کورستان بووە. 

 ئێستا (١٠٠) ساڵ لە دوای سایکس-بیکۆ  جارێکی تر گەمەی نێودەوڵەتی نەخشەی نوێی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بەپێی پێویست ئامانجە ستراتیژیەکان و بەرژەوەندییەکان دادەڕێژینەوە بۆئەوەی لەم نەخشە نوێیەدا جێگامان ھەبێت، دەبێت ھەموو جیاوازییەکان وەلانێین تا دوای ڕوون بوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، چونکە ئەم گەمەی مشک و پشیلەیە گەر وا بەردەوام بێت ئەوا فیلەکان دەمان شێلن. 
من ئامۆژگاری بزوتنەوەی گۆڕان ناکەم و ڕاوێژکاری ئەوان نیم،  بەڵام وەک کوردێک مافی ئەوەم ھەیە لە چوار چێوەی ڕەخنەی بونیاتنەرانەدا قسە لەسەر دۆخەکە بکەم، بۆیە داواکارم لە کەسایەتیە بە ئەزمون و کەسایەتیە عاقڵ مەندەکانیان تەجاوەزی ئەم دۆخە سایکۆلۆجیەی خۆیان بکەن و لە بەر دوو کورسی دەنگ درێژە بەم دۆخە نەدەن و ئاییندەی کورد نەخەنە خەتەر و خۆشیان نەخەنە ژێر بەرپرسیارێتی مێژوو.

 بۆیە واباشە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئاسایبونەوەی ئەم دۆخە پێویستی بەھێوربوونەوەی خۆیان ھەیە وەک تاک وەک کۆی بڕیاردەرانیان بەر لەھەموو شت تا خۆمان ھێور نەکەینەوە سیاسەتمان پێ ناکرێت و دۆخەکەش ھێورنابێتەوە، چونکە گۆڕانکارییەکان ناوەستن تا ئێمە بیر بکەینەوە بگۆڕێین، داوا دەکەم ستراتیجی بیربمەنەوە، چونکە بیر کردنەوەی ستراتیجی بەرھەمی باشی دەبێت گلەیی و داواکانتان کە  کاراکردنەوەی بوو  پارتی قبوڵی کردووە ئیتر لە بەر ئەوەی  دەنگدەرانتان لێتان زوویر نەبێت ئەم دەرفەتە گەورە ناخوێننەوە.

ھەست دەکەم بزووتنەوەی گۆڕان بووە بە قسەی خۆیەوە وەک کورد دەڵێت کەوتوەتە تەقەوە  ئەگەر نا دڵنیام ئەوان دڵنیان ئەم دەرفەتە بۆ کورد دەرفەتێکی زێڕینە، نمونەیەک دێنمەوە ئەمە نمونەیە و مەبەستم بەراوردی گۆڕان و پارتی نیە، ئەڵێن جارێکیان بە یەکێک لە نەیارەکانی محەمەد پێغەمبەر دەڵێن،  محەمەد ڕاستە دەڵێت بەڵێ  دەڵێن ئەی بۆ بڕوای پێناھێنیت، دەڵیت لە ترسی تانەی ژنە قوڕیشی.

لە لایەکی ترەوە بزووتنەوەی گۆڕان نابێت ئەو ھەڵە مێژووییە بخاتە سەر شانی جەماوەر و دەنگ دەرانی کە دەنگ بە بەڵێ بۆ سەر بەخۆیی نەدەن   ئەمە سندوقی دەنگدانی حزبەکان نیە ئەمە سندوقی ڕابردوو ئێستا و ئایندەی نەتەوەیەکی سستەم دیدەیە بۆیە وا باشە بریارێکی بوێرانە بدەن چونکە زۆرێک لەو  بەڕێزانەی لە سەرکردایەتی  گۆڕانن دەزانن کورد بە چی باجێک گەشتوەتە ئەمڕۆ،  بۆیە تەجاوەزکردنی ئەم دۆخە دەروونیە و پرسە سیاسییەکە لەبەر ژەوەندی گەلی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕاندایە، پێویستە ئەوەش بزانین دەوڵەتمان نەبێت نە گەندەڵی چارەسەر دەبێت نە حکومەتی حزبی تەجاوەز دەکەین، وەک ئەوەی ئێوە دەیڵێن نەدەبێت بە دامەزراوەیی، خۆ ئەگەر دەوڵەتمان ھەبوایە ئەوا ئێوە بە ئاسانی پارێزگاری سلێمانیتان وەردەگرت، دەوڵەتمان ھەبوایە بارەگاکانی پارتی پەلامار نەدەدران، دەوڵەتمان ھەبوایە پەرلەمان پەکنەدەخرا، ئەم گەندەڵی و کێشە و گرفتانە کەس مزایەدەی بەسەر کەسی ترەوە نەدەکرد، بەڵکو  چوار چێوەیەکی دەبوو بۆ چارەسەر بۆیە داوایەکی کوردانە لە ئێوەی بەرێز ئەم دۆخە تەجاوەز بکەن، لەبەرئەوەی کات لە بەر ژەوەندی ئێوەنیە، بۆچونە ناو مێژوو بە شێوەیەکی ئەرێنی، چونکە ئێمەی کورد دوای ریفراندۆم بۆ ناو مێژوو دەڕۆین بۆ سەر بەخۆیی و دەوڵەت دەڕۆین بێ دەوڵەت و سەر بەخۆیی ئێمەی کورد لە دەرەوەی مێژوو دەبین، ھەر دەڕۆین ئێوەش وەرن با دوانەکەون ھەموومان بڵێین بەڵێ بۆ سەر بەخۆیی ھەمووشتەکان وەک یەک نەبینین و کارتەکان تێکەڵ مەکەن.
 ٢٥/٩ لە ھەموو ڕۆژێک  ھەموو کێشەیەک جیاوازترە، ئەو ڕۆژە وەڵامە بۆ چەوساندنەوەی (١٠٠)ساڵی ڕابردوو، دوو دڵ مەبن وەرنە کاروانی سەر بەخۆیی و بڵێن  بەڵێ  ئەم قسەم تەنھا بۆ مێژووە .





ئەم هەواڵە 3655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad