English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
‌میوە وشککراوەکان سوود بەخشن یان زیان بەخش
2017-09-13 [10:12 AM]



لەگەڵ ئەوەی قەبارەی بچووکە ، بەڵام ھەریەک لە میوە وشککراوەکان وەک قەیسی و ھەڵوژە و مێوژ و خورما بڕێکی زۆر لە سەرچاوە خۆراکیە بەسوودەکانیان تیادایە .

میوە وشک کراوەکان دوای نەمان و کەمبوونەوەی ئاو تیایاندا بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵ  و سەرچاوەی خۆراکی تیایاندا چڕ دەبێتەوە و ئەمەش وادەکات سەرچاوەیەکی زۆر باشی ڤیتامین بی و پێکھاتە دژە ئۆکسێنەرەکان بێت .

ئەم توێژینەوەیە لەسەر ١٣ ھەزار کەسدا ئەنجامدرا و ئاشکرا بوو خواردنی میوە وشک کراوەکان کاریگەریان دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کێشی زیاددە دەبێت .

لەگەڵ ئەم سودانەدا ناکرێت ئەوە لەبیر بکرێت کە ڕێژە و ئاستی شەکری سروشتی ناو میوە وشککراوەکان زۆرە و ئەمەش بۆ وەرزشکارەکان زۆر بەسوودە چونکە سەرچاوەیەکی خێرایی وزەیە و بەڵام بۆ ئەو کەسانە مەترسیدارە کە کێشەی بەرزی ئاستی شەکری ناو خوێنیان ھەیە بۆ نمونە  کوپێک لە ترێ ٣٢ گرام شەکر و ١٠٤ کاۆری تیادایە و  لە یەک کوپ لە مێوژدا ١١٦ گرام شەکری تیادایە و ئەمش ٥٢٠ کالۆری تیادایە .

خواردنی دوو کوپ لە میوەی تەڕە ھاوشێوە دەبێت لەگەڵ حواردنی کوپێک لە میوەی وشککراوە و دەکرێت وەک ژەمێکی سووک بخورێت بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ چەرەس تێکەڵاو بکرێت .

پێویستە ئەوەش بزانرێت بە بڕێکی مامناوەند میوەی وشککراوە بخورێت یان ئەو جۆرانەی شەکریان پێوەکراوە چونکە زۆر خواردنیان زیانی دەبێت بۆ تەندروستی .
 
 





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad