English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی هەڤاڵ مەحموود محەمەد سەبارەت بە هەواڵێکی نادروستی ماڵپەڕی بغداد الیوم
2017-09-13 [03:32 AM]

ZNA-هەوڵێر


نووسینگەی هەڤاڵ (مەحموود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رای گشتیی هەواڵێکی ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بە ناڕاست و بێبنەما وەسف دەکات کە لەسەر زاری بەڕێز (مەحموود محەمەد) لێدوانێکیان بڵاوکردووەتەوە، لە کاتێکدا بەڕێزیان هیچ لێدوانێکی بۆ ئەو ماڵپەڕە نەداوە، ئەمەش دەقی

روونکردنەوەکەیە:نیوه‌ڕۆی دوێنێ‌ سێ‌ شه‌ممه‌، ٢٠١٧-٩-١٢ له ‌ماڵپه‌ڕی (بغداد الیوم) هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایا هه‌ڤاڵی به‌ڕیز (مەحموود محەمەد) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ناوبرا وەڵامی په‌رله‌مانتارێکی ده‌وڵه‌تی یاسای داوه‌ته‌وه‌، ئیمه‌ لێره‌وه‌ بۆ رای گشتیی رایده‌گه‌ینین كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه ‌و هه‌ڤاڵ (مەحموود محەمەد) هیچ جۆره‌ لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ڕی (بغداد الیوم) نه‌داوه‌.

به‌ڕێزیان له ‌رۆژی (٢٠١٧-٩-٨)ـوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ بۆ به‌شداریكردن و هاندانی ‌كه‌مپینی پشتگیری كوردانی تاراوگه‌ له‌ وڵاتی رووسیا بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌نجامدانی چه‌ند دیداریكی گرینگ و تایبه‌تی كه‌لتووری و سیاسی له‌و وڵاته‌دا.

لە کۆتاییدا هیوادارین کە جارێکی دیکە ئەم ماڵپەڕە بە وردی و وریاییەوە، پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و لێدوانی لەم شێوەیەدا بکات.

نووسینگەی هەڤاڵ (مەحموود محەمەد)   ١٣-٩-٢٠١٧





ئەم هەواڵە 6448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad