English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چاره‌نووسی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ك چاره‌نووسی بڕیاره‌كه‌ی ئاڵای كوردستانی لێ به‌سه‌ر دێت
2017-09-13 [03:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌ندامێكی كوردی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رانی هه‌رێم به‌بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نابین، وتیشی، چاره‌نووسی ئه‌و بڕیاره‌ هه‌روه‌ك بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای هه‌رێم له‌ كه‌ركوك ده‌بێت.

 

نه‌جیبه‌ نه‌جیب رایگه‌یاند، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر نوێنه‌رانی كورد ناسه‌پێندرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری داڕشتنی ئه‌و بڕیاره‌ و خستنه‌ ناو كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانیان نه‌كردوه‌، وتیشی، ئه‌و بڕیاره‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌، به‌پێی ئه‌و رێوشوێنانه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ كه‌ پێویسته‌ بكرێت.

 

نجیبه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چاره‌نووسی ئه‌و بڕیاره‌ هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی پێشووی لێ دێت كه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ پارێزگای كه‌ركوك درا، بۆیه‌ گشتپرسی ئه‌نجام ده‌ده‌ین هه‌روه‌ك چۆن ئێستا ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی كه‌ركوك ده‌شه‌كێته‌وه‌، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی له‌ په‌رله‌مان گرت كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دژی كورد ده‌ركردوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی دوو خوله‌كیان بۆ قسه‌كردن پێ بدرێت تاكو بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن.

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و په‌ڕاوێزخستنه‌ی كورد تازه‌ نییه‌ له‌سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی پێشووی عێراق رووی داوه‌، ئه‌وه‌ش به‌ نامه‌یه‌ك بۆ كورد داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ حكومه‌تی فیدرالی كورد به‌ هاوبه‌شی خۆی نازانێت.

 

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 12/9/2017 ده‌نگی به‌ ره‌دكردنه‌وه‌ی گشتپرسی هه‌رێمی كوردستانی دا، سه‌رۆكی وه‌زیرانی پابه‌ند كردوه‌ هه‌موو رێوشوێنێك بۆ پاراستنی یه‌كێتی عێراق بگرێته‌ به‌ر، نوێنه‌رانی كوردیش بایكۆتی ئه‌م دانیشتنه‌یان كرد.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز





ئەم هەواڵە 1693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad