English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سەروک بارزانی لەئاکرێ گوتارێک پێشکەش بە خەلکی ئاکرێ و کوردستان دەکات
2017-09-13 [04:44 AM]

ZNA-هەوڵێر


مەسعود بارزانی سه‌رۆك بارزانی سەروکی هەرێمی کوردستان لەشاری ئاکرێ گوتارێک پێشکەش دەکات دەلێت،كاتى ئه‌وه‌يه‌ خه‌ڵكى كوردستان بڕيار له‌ چاره‌نووسى خۆى بدات.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، بڕيارى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم بڕيارى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه‌ و له‌ كاتى خۆيدا ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌رۆك بارزانى روونيشيكرده‌وه‌، عێراق له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌ت دامه‌زرا به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وه‌ شكستى هێنا.

سه‌رۆك بارزانى گوتى، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ريفراندۆم دوا بخه‌ن، پرسيارێكى گه‌وره‌ درووست ده‌كه‌ن، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ ئێمه‌ كه‌ى ريفراندۆم ئه‌نجام بده‌ين و كه‌ى كاته‌كه‌ى گونجاوه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: چيديكه‌ نابێت په‌يمانه‌كانى لۆزان و سايكس بيكۆ چاره‌نووسى كوردستان ديار بكه‌ن و ئێمه‌ ده‌بێت خه‌ڵكى خۆمان و گه‌لى كوردستان ئه‌و چاره‌نووسه‌ ديار بكات، هەرووەها سەروک بارزانی زیاتر وتی، برايه‌تى هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان و هه‌موو ئاين و ئاينزاكان ده‌بێت بپارێزرێت و ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ده‌ستى برايه‌تى بۆ هه‌موو لايه‌ك درێژ بكه‌ين، به‌ڵام ئه‌گه‌ر يه‌كێك بيه‌وێت شه‌ڕ بكات و ئه‌وه‌ با خۆى تاقى بكاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ مه‌يدان.

سه‌رۆك بارزانى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان شه‌راكه‌ت و برايه‌تى قبوڵ نه‌كه‌ن، كورديش خزمه‌تكارى قبوڵ ناكات.

ئاماژه‌ بەوه‌ش كرد، ماوه‌ى 10 ساڵه‌ ماف و ئيمتيازى پێشمه‌رگه‌ نادرێت، به‌ڵام به‌ ماوه‌ى دوو كاتژمێر ياسايان بۆ حه‌شدى شه‌عبى ده‌ركرد.





ئەم هەواڵە 1417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad