English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئافرەتێک ھاوسەرەکەی دەکوژێت و زمانی خەسووی دەبڕێت 
2017-09-13 [05:25 AM]

ZNA – ھەولێر 


 

رۆژانە  لێرەو لەوێ چەندین تاوانی جۆراوجۆر روودەدات ھەندێکیان بەھۆی شتی زۆر سادە کارەساتی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە ھۆی ماڵوێرانی خێزانەکان .. 

لە وڵاتی میسر ئافرەتێک بە ناوی (ئیعتیماد) ماوەیەک بەر لە ئێستا ھەستاوە بە کوشتنی پیاوەکەی دوای ئەوەی ٢٥ چەقۆی لێداوە و دواتریش زمانی خەسووی خۆی بڕیووە . 

ھۆکاری ئەم تاوانە وەک چۆن ئیعتیماد باس دەکات لەوەوە دەست پێکردوە , باوکی ئیعتیماد نەخۆش دەکەوێت و یەکێک لە خزمە نزیکەکانی تەلەفۆنی بۆ دەکات و پێی رادەگەینێت کە بارودۆخی باوکی باش نییە و گەیندراوەتە نەخۆشخانە , ئەویش داوا لە پیاوەکەی دەکات رێگەی بدات سەردانی باوکی بکات , بەڵام پیاوەکەی و لەسەر ئامۆژگاری دایکی رێگەی پێنادات بچێت باوکی ببینێت . 

دوای چەند رۆژێک باوکی ئیعتیماد لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی دەکات و ھەواڵی پێدەدەن لە پرسەکەی ئامادە بێت , بەڵام جارێکی دیکە خەسووی لەگەڵ کوڕەکەی رێگەی پێنادەن بچێتە پرسەکەی بە بیانووی ئەوەی رێگەی نێوان ھەردوو شوێنی نیشتەجێ بوونی کچەکە لەگەڵ باوکی زۆر لێک دوورە . 

ئەم رێگە پێنەدانە وا دەکات شەوەکەی , ئیعتیماد چەقۆیەک بێنێت و پیاوەکەی بە ٢٥ چەقۆ بکوژێت و ئینجا روو دەکاتە ژووری خەسووی و چەقۆیەکیش لەو دەدات و ئینجا زمانیشی دەبڕێت . 

دوای تاوانەکە ئیعیتماد دەچێتە سەر گۆڕی باوکی و بۆ چەند کاتژمێرێک لەسەر گۆڕەکەی دەمێنێتەوە , ئینجا خۆی رادەستی پۆلیس دەکات و دان بەتاوانەکەی دەنێت . 

دادگای میسر لەبەرامبەر ئەو تاوانە سزای ھەتا ھەتایی بەسەر ئیعتیماد سەپاند . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 74923جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad