English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕێكی یاسا: پەرلەمان دەتوانێت کار بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک بکات
2017-09-13 [06:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

  پسپۆڕێکی بواری یاسا ده‌ڵێت، کاراکردنەوەی پەرلەمان لەم قۆناغەدا گرینگیی خۆی ھەیە، چونکە ھیچ بیانوویەک بۆ پرسە یاسایییەکان ناھێڵێتەوە، وتیشی، دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان ھێزێکی زیاتر بە ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی دەدات.

شیروان حەیدەری، وەزیری پێشووی داد، رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کاریگەریی لەسەر جەماوەری کوردستان ھەیە و پێم وایە کاراکردنەوەی پەرلەمان لەم قۆناغەدا گرینگیی خۆی ھەیە، چونکە ھیچ بیانوویەک بۆ پرسە یاسایییەکان ناھێڵێتەوە.

وتیشی، لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و جیھان دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ڕۆڵی دەبێت، بەتایبەت کە ھەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکی کەمی لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی، زۆر کەس و لایەن باسیان لەوە دەکرد، ئەگەر پەرلەمان دەستبەکارەکانی بکاتەوە، ئەوە ھێزێکی دیکە بە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم دەبەخشێت.

شیروان حەیدەری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پەرلەمان وەک دەزگەیەکی یاسادادان و چاودێری لەم قۆناغەدا زۆر ئەرکی گرینگی لەبەردەمدایە، لەوانەش دەرکردنی ژمارەیەک پڕۆژەیاسا، ھەروەھا باشترکردنی بژێویی ژیانی ھاووڵاتییان، چونکە ئەگەر پەرلەمان لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام بێت، پەرلەمانتاران ھەست بەوە دەکەن، ھاووڵاتییان بە ھۆی قەیرانی ئابوورییەوە ڕەوشیان خراپە و پەرلەمان دەتوانێت بە دەرکردنی ھەندێ بڕیار و یاسا کار بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک بکات، جگە لەو ڕۆڵە گرینگەی چاودێری بەسەر دامودەزگەکانی حکوومەتدا دەکات.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad