English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی زانكۆلاین نییه‌، له‌كاتی دیاری خۆی كۆتایی دێت
2017-09-13 [06:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌یاند، هیچ بڕیارێک نیە بۆ درێژکردنەوەى ماوەى زانکۆلاین، بۆیە لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا كۆتایی دێت.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارى دەرچووانى خولى یەکەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەکات، کە تائێستا هیچ بڕیارێک نیە بۆ درێژکردنەوەى ماوەى زانکۆلاین، بۆیە لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا لە سەعات ١٢ى شەوى (١٤/٩/٢٠١٧) کارابوونى زانکۆلاین کۆتایى دێت.

 

هەروەها وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت هەموو ئەو دەنگۆیانەى باس لە درێژکردنەوەى ماوەى زانکۆلاین دەکەن بۆ چەند رۆژێک دورە لە ڕاستییەوە و هیچ راستى و دروستى نیە، چونکە زانکۆلاین لەسەعات ١٢ى شەوى (١٤/٩/٢٠١٧) کۆتایى دێت بۆ ئەمەش داوا لە دەرچووان دەکەین پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردنى داواکارى لە ڕێگەى زانکۆلاین بۆ ئەوەى مافەکانیان نەفەوتێت.





ئەم هەواڵە 2338جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad