English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کۆریای باکوور: دژی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش پرۆگرامی سەربازیمان خێراتر دەکەین
2017-09-13 [06:46 AM]

ZNA- هەولێر


 

کۆریای باکوور له کاردانەوەی بەرامبەر گەمارۆ نوێیەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوه یەکگرتووەکان رایگەیاند، "ئەم بڕیاره شەڕانگێزانەیه و بەڵێن دەدەین پرۆگرامه سەربازییەکانمان خێراتر بکەین."

 

تاقیکردنەوه ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوور دوای هاویشتنی چەند مووشەکێکی بالستیی کیشوەربڕ ئەنجام درا و شەپۆلی ناڕەزایی و ئیدانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا. هەر دژی ئەم تاقیکردنەوەیه ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوه یەکگرتووەکان رۆژی دووشەممەی رابردوو به کۆی دەنگ کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی بەسەر کۆریای باکووردا سەپاند.

 

گەمارۆ نوێیەکانی ئەنجومەنی ئاسایش هەناردەی گاز بۆ کۆریای باکوور قەدەغه کردووه و هەروەها هەناردەی نەوت و بەرهەمەکانی بۆ ئەم وڵاته سنووردار دەکات. جگه لەمه، کۆریای باکوور مافی هەناردەی بەرهەمەکانی رستن و چنینی نابێت.

 

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمەریکا هۆشداریی داوه، ئەم گەمارۆیانه، پێشەکییەکن بۆ هەوڵی جدیدتر.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad