English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوانی دهۆک بە شیعر پشتگیری لە سەربەخۆیی دەکەن
2017-09-13 [01:39 AM]

ZNA – هەولێر


لە ئێوارە کۆڕێکدا لە شاری دهۆک و بە بەشداری ژمارەیەک لاوی ئەو شارە، شیعر بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەخوێننەوە.

 

کۆڕەکە یەکێکە لە چالاکییەکانی لقی دهۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی دهۆک، بۆ پشتگیریکردن لە سەبەخۆبوونی کوردستان.

 

ئەم چالاکییە ئەدەبییە کاتژمێر 4:30 رۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە باخچەی نووسەرانی دهۆک سازدەکرێت.

 

بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک شاعیری لاو بەشداردەبن و شیعری نەتەوەیی و لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان پێشکەش دەکەن.

 

لەگەڵ نزیکبووونەوەی ریفراندۆم کە بڕیارە لە ٢٥ ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و خەڵک دەنگ لەبارەی چارەنووسی خۆیان بدەن، بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان و رۆشنبیران پاڵپشتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان نیشان داوە.

  





ئەم هەواڵە 4081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad