English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌حمود محه‌ممه‌د بۆ میدیاكانی رووسیا: کوردستانیان مافی خۆیانە داهاتووی خۆیان رەنگڕێژ بکەن
2017-09-13 [09:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە درێژەی سەردانەکەی مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕووسیا، لە مۆسکۆ ژمارەیەک دیداری گرنگی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ دیارترین دامەزراوە میدیاییەکانی ڕووسیا ساز کرد و بە شێوەیەکی تێروتەسەل ڕۆشنایی خستە سەر ئیرادەی گەل و سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە ۲۵ی سێبتەمبەری ئەمساڵ.

هەر سێ دامەزراوەی میدیایی پراڤدا، ریانۆڤەستی و ئاژانسی هەواڵی ئینتەر فاکس بە جیا دیدارەکانیان ئەنجامدا.

لە هەریەک لەم دیدار و چاوپێکەوتنە میدیاییانەدا مەحمود محەممەد باسی لە دوایین ڕووداو و پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی کرەوە و بە شێوەیەکی تێروتەسەل ڕۆشنایی خستە سەر ئیرادەی گەل و سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە ۲۵ی سێبتەمبەری ئەمساڵ و ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ریفراندۆم لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێ و ئیرادەی گەلی کورد سەردەکەوێ.

مه‌حمود محه‌ممه‌د روونی کردەوە کە لە عێراق پرەنسیبی شەراکەتی نیشتمانی نەماوە و ئەو وڵاتە بەرەو مەزهەبگەرایی و تاکڕەوی مل دەنێت، بۆیە کوردستانیان مافی خۆیانە لەسەر نیشتمانی خۆیان شێوازی ژیان و داهاتووی خۆیان رەنگڕێژ بکەن و بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.

لە زۆربەی دیدارەکانیشدا مەحمود محەمەد باسی لە زەرورەت و ئاسۆی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان مۆسکۆ و هەولێر کرد و سپاسگوزاری گەل و سەرکردایەتی رووسیای کرد لە هاوکاری کردنی گەلی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 2491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad