English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
وۆرکشۆپێک لەبارەی پیشەسازی سینەمای کوردی سازکرا
2017-09-13 [03:41 AM]

ZNA – هەولێر


چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بەردەوامە و وۆرکشۆپێک بۆ پاڵپشتی پیشەسازی سینەمای کوردی بەڕێوەچوو.

 

لە ورۆکشۆپەکەدا کە ژمارەیەک سینەماکاری لاوی کورد بەشداربوون، لەلایەن هەردوو سینەماکاری بیانی ئولیڤەر شوتە و سیلڤانا سانتاماریا وانەکان پێشکەشکران.

 

وۆرکشۆپەکە ئەمڕۆ بەناوی "نۆهات" بەڕێوەچوو، جگە لە وانەی تیۆری، چەند وانەیەکی پراکتیکیش پێشکەشکران.

 

چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە ٩ ئەم مانگە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک دەستیپێکرد و تاوەکو ١٦ ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.

 

جگە لە نمایشکردنی فیلم، چەندین چالاکی جیا جیا لە پەراوێزی فێستیڤاڵدا پێشکەش دەکرێن.

 

لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵدا، ١٣١ فیلم لە گشت بەشەکاندا بەشدارن، جگە لە فیلمی کوردی چەندین فیلمی بیانی بەشدارن.

 

چالاکییەکانی فێستیڤاڵ، بە فیلمی سینەمایی "زەر" لە دەرهێنانی کازم ئۆز لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک دەستیپێکرد، کە بەرهەمێکی سینەمایی هاوبەشی تورکیا و ئەڵمانیایە.





ئەم هەواڵە 694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad