English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
هەماهەنگی نێوان فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک و سلێمانی
2017-09-13 [07:44 AM]

ZNA – سلێمانی


دوای میوانداری كردنی ستافی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌له‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی دهۆك، بریاره‌ سلێمانی میوانداری فیلمێكی دهۆك بكات‌ و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیش له ‌نێوان ئه‌و دوو فێستیڤاله‌دا هه‌یه‌.

 

 
ئامانج له ‌ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵ جیاواز له ‌چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانی، دروستكردنی په‌یوه‌ندیییه‌كی به‌هێزه‌ له ‌نێوان هونه‌رمه‌ندان‌ و هاوكات ناساندن‌ و ئاشناكردنی هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، به‌ كولتوور و توانا هونه‌رییه‌كانی یه‌كدی، له‌و روه‌شه‌وه‌ ستافی فێستیڤاله‌كه‌ی سلێمانی، بڕیاریانداوه‌ میوانداری ‌یه‌كێك له‌ فیلمه ‌نمایشكراوه‌كانی دهۆك بکات.
 

دانه‌ر عومه‌ر، بەڕێوه‌به‌ری هونه‌ری دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی، راگه‌یاند، دوای بینینی فیلمی یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی فێستیڤاڵ، به‌ناوی فیلمی "زه‌ر"، له‌ده‌رهێنانی كازم ئوز،‌ دوای پێشنیازی ده‌رهێنه‌ر بۆ به‌شداریپێكردنی له ‌فێستیڤاڵی سلێمانی، بریاریانداوه‌ میوانداری بكه‌ن‌ و نمایشێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌نجام بدرێت.

 

هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكرد، به‌شداریكردنیان له‌و فێستیڤاڵه‌دا ده‌روازه‌یه‌كه‌ بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ نه‌ك ته‌نها له‌م خوله‌دا، به‌ڵكو له‌ خوله‌كاتی داهاتوشدا، تابتوانن له‌بازنه‌یه‌كی فراوانتردا‌و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بایه‌خ به‌سینه‌ما بده‌ین.

 

 
به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری فێستیڤاڵ ده‌رباره‌ی ئه‌و فیلمه‌ی میوانداری لێده‌كه‌ن گوتی "ئه‌و فیلمه‌ شایه‌نی بینینه‌ و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین زۆرترین بینه‌ر بیبینێت‌ و له ‌ئه‌رشیفی فیلمی كوردیدا بیپارێزین".

 

 
رۆژی 9ی سێپته‌مبه‌ر پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك چالاكییه‌كانی ده‌ستپێكرد ‌و بڕیارە ماوه‌ی هه‌شت رۆژ چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامبێت، تێیدا جیاواز له‌ نمایشی فیلم چه‌ند سیمینار و پانێلێك به‌ڕێوه‌ده‌بات‌.

 

له‌م خوله‌دا میوانداریه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ رێكخستووه‌، هه‌روه‌ك میوانداری له ‌ستافێكی خولی دووه‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی كرد، كه‌ بڕیاره‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ی سلێمانی له‌ 1ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستپێده‌كات بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وامبێت.

 





ئەم هەواڵە 1447جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad