English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکێک : جۆرو نەخۆشیەکانی ددان
2017-09-14 [10:13 AM]

​ZNA – ھەولێر



دکتۆر بیلال اسماعیل شارەزا لە بوارەکانی ددان بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس دەڵێ بەھۆی ئەوەی ددان گرنگترین ئەندامی لەشە کە زیانی پێ دەگات، نابێت ھیچ جۆرە ئازارێک پشت گوێ بخەن .


 داڕزانی ددان :-
بەھۆی ئەو باکتریانە روو دەدات کە لە دداندا گەشە دەکات و زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت و خۆراکی و شیرینی ناو ددانەکان بۆ ئەسیدێک دەگۆڕێت و مادەی کانزایی پاراستنی ددان لەخۆیدا دەتوێنێتەوە.

 ھەوکردنی ددان :- 
ئەوەش کاتێک روو دەدات کە ناوەوەی ددان کە بریتیە لە رەگ و دەمارەکان تووشی ھەوکردن دەبێت و بەھۆی فشار خستنە سەر دەمارەکان و دەوروبەری ددان، ئازارێکی بەھێز لە دداندا دروست دەکات .

دومەڵ :-
دومەڵ جۆرێکە لە ھەوکردن کە لە رەگی دداندا کۆ دەبێتەوە و ئازارێکی بەھێز تووشی پوکەکان دەکات و ئەم جۆرە لەلای پزیشکی ددان چارەسەر دەکرێت .
لەم جۆرەیدا باکتریاکان بە ناوچەی قورگ و ھەناسەدان دەگەن و کێشەی بۆ ھەناسەدان دروست دەکەن .


زیان گەیشتن بە دەمارەکانی ددان :-
ئەگەر مینای ددانەکان زیانی پێ بگات و لەناو بچێت، کۆتایی دەمارەکانی ددان زیانی پێ دەگات و ئازارێکی بەھێز دروست دەکات. ئەمەش بەھۆی گۆڕینی ساردی و گەرمی لە کەشوھەوا و جوتنی شیرینی و خۆراکی ترش روو دەدات .


نەخۆشیەکانی پووک :-
ھەوکردنی پووک سەرەکی ترین ھۆکاری ئازاری ددانەکانە، لەم جۆرە ھەوکردنەدا باکتریاکان لە پووکدا گەشە دەکەن و خۆیان بە ئێسکی مەڵاشوو دەگەیەنن و دەبنە ھۆی ھەوکردنی رەگی ددان .


ـ ھەروەھا دکتۆر بیلال گوتیشی :- بەھۆی ئەوەی ددان گرنگترین ئەندامی لەشە کە زیانی پێ دەگات، نابێت ھیچ جۆرە ئازارێک پشت گوێ بخەن و لە یەکەم نیشانەکانیدا سەردانی پزیشک بکە.

دکتۆر بیلال رێنمایی دەدات بە خوێنەرانی ئاژانسی زاگرۆس شوشتنی ددان بە لا ی کە م دوو جار رۆزانە , ئە ویش کە بە یانیان لە خە وھە ڵسای و شەوانیش پیش خە وتن،  ئە مە ش بۆ پاک کردنە وە ی ددان لە پاشما وە ی خۆراک و پاک راگرتنی نا و دە م وە کە م کرد نە وە ی گە شە سە ندنی بە کتریا کە دە بیتە ھۆی بۆنی ناخۆشی نا و دە م . 
خواردنە وە ی ئا و یا شلە ی کە  ئە مە ش بۆ ئە وە ی خۆت بە دوور بگریت لە ووشک بوونی نا و دە م کە ھۆی یە کە بۆ بوونی بۆنی نا خۆشی نا و دە م،  خۆت بە دوور بگرە لە و خواردنە وانە ی کە بری شە کری زۆرە ، چونکە شە کر ھاندە رە بۆ گە شە کردنی بە کتیریا .

چو نە لای دکتوری ددان ساڵی جاریک یان ٦ مانگ جارێک بۆ پاک کردنە وە ی ددان و نە ھیشتنی کە م و کوری ددا ن وە ک بوونی کلۆری و کلسی.
 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی
 





ئەم هەواڵە 5554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad