English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : ھۆکارەکانی ھەوکردنی لەوزەتێن
2017-09-14 [02:04 AM]

​ZNA – ھەولێر



لەوانەیە ھەوکردنی لەوزەتین رووبدات بە ھۆکاری بەکتریا یان ڤایرۆس، بەڵام زۆربەی رووداوەکانی ھەوکردن روودەدات لە ئەنجامی دوچار بوون بە ڤایرۆس کە ھێرش دەکاتە سەر لەش و لەوزەتین بەرەنگاری دەبێتەوە.

پزیشکی پسپۆر عمار محمد صالح جاف بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس : باس لە ھۆکارەکانی ھەوکردنی لەوزەتین دەکات

ئەو جۆرە ڤایرۆسانەش بریتین لە:-

- ڤایرۆسەکانی لووت: کە دەبنە ھۆکاری توشبوون بە ھەڵامەت.

- ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا.

- ڤایرۆسی لە شێوە ئەنفلەوەنزا: دەبێتە ھۆکاری ھەوکردنی قورگ.

- ڤایرۆسەکانی ریخوڵە (معوی): کە دەبنە ھۆکاری نەخۆشیەکانی دەست و قاچ و دەم.

- ڤایرۆسەکانی خواردن: کە دەبنە ھۆکاری توشبوون بە سکچوون.

- ڤایرۆسی سورێژەی ئەڵمانی: دەبێتە ھۆکاری توشبوون بە نەخۆشی سورێژە.

- ھەوکردنی لەوزەتین بەھۆی ڤایرۆسی (إبشتاین بار): جۆرێکی دەگمەنە دەبێتە ھۆی گەرمبوونی (غددە).


بەڵام جۆری ھەوکردنی لەوزەتین بە ھۆی بەکتریا زۆرجار دوچار دەبێت لە ئەنجامی توشبوون بە بەکتریای گرێ(العُقدیّە)، لەگەڵ بوونی زۆر جۆری تر لە بەکتریای کە دەبنە ھۆی ئەم ھەوکردنە لە کۆن توشبوون بەجۆرەکانی بەکتریای لەوزەتین لە جۆری: (الدفتیریا) وە بەکتریای تای روماتیزم بوون بەڵام نەمان بەبوونی چێشتخانە پێشکەتووەکان و وە بەردەوام پەیدابوونی دەرمانی پێشکەوتوو... 


ئەو کاتانەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت:- 

زۆر گرینگە گەیشتن بە دەستنیشان کردنێکی ورد ئەگەر ھاتوو منداڵ دوچاری نیشانەکانی ھەوکردنی لەوزەتین بوو، وە دواتر پێویستە سەردانی دکتۆر بکات لەم بارانەی خوارەوە: -


- ئەگەر نەخۆش دوچاری ھەوکردنی قورگ ھات و چاک نەبۆوە بۆ ماوەی ٢٤-٤٨ کاژێر.

- ئەگەر ھاتوو ئازار لە قورگ و وە زەحمت لە قوتدان ھەبوو وە ھەروەھا ھەناسەدان.

- ئەگەر بێتو نەخۆش ماندوو و زۆر بێ تاقەت بێت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 4432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad