English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆریای باكور هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر توند ده‌كات
2017-09-14 [04:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاژانسێكی هه‌واڵی كۆریای باكور هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كرد و ده‌ڵێت ژاپۆن نقوم ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ریكاش ده‌كه‌ین به‌خۆڵه‌مێش و تاریكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانیان له‌ بڕیارێك كردوه‌ دژی بیۆنگیانگ.

لیژنه‌ی ئاشتی بۆ كۆریا و ئاسیا و ئۆقیانوسی هێمن كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی كۆریای باكور، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كرد، به‌ ئامرازی شه‌ڕی له‌قه‌ڵه‌م دا و وتیشی، له‌ وڵاتانی به‌رتیلخۆر پێك دێت و به‌فه‌رمانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.

ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسی فه‌رمی ناوه‌ند بۆ هه‌واڵ له‌ كۆریا بڵاوی كرده‌و، وتیشی، پێویسته‌ چوار دورگه‌كه‌ی ئه‌رخه‌بیل به‌ بۆمبێكی ئه‌تۆمی نقومی ده‌ریا بكرێت، هیچ پێویست به‌وه‌ ناكات ژاپۆن ‌له‌ نزیكیه‌وه‌ بمێنێته‌وه.

دوای ئه‌وه‌ی كۆریای باكور شه‌شه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی خۆی ئه‌نجام دا، گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند.

 بۆ وه‌ڵامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه‌ له‌ 15 ئه‌ندام پێك دێت، ده‌نگیان به‌ بڕیارێك دا كه‌ ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی كردبوو، به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ هه‌نارده‌ی چنینی كۆریا بۆ ده‌ره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كرا كه‌ به‌ دووه‌م به‌رهه‌می هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته‌ دوای خه‌ڵوز و كانزا دێت، هه‌روه‌ها داهاتی وزه‌ی خرایه‌ ژێر كۆتو به‌نده‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا كۆریای باكور وه‌ڵامی رێكاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی دایه‌وه‌ كه‌ روسیا و چین مافی ڤیتۆیان هه‌یه‌، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بوون، ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆن له‌ناو ده‌بات.

له‌به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه‌ خۆڵه‌مێش و تاریكی، توڕه‌یی خۆمان له‌ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا له‌ هه‌موو هۆكارێكی تۆڵه‌ ئاماده‌كراوه‌، هه‌ڵده‌ڕێژین.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ كۆریای باشور خاین و سه‌گی ئه‌مه‌ریكایه‌ هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی زۆر توندی له‌ ژاپۆن گرت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا، گه‌وره‌ ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ژاپۆنی یۆشیهیدی سوجا رایگه‌یاند، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی كۆریا بێزار كه‌ره‌، گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قه‌بول نییه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 6829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad