English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی سەربەخۆیمان دەوێ
2017-09-15 [12:20 PM]

نووسینی: سه‌یفه‌دین بڵباس



ریفراندۆم وەک ھەنگاوی یەکەم بۆکۆدەنگی ناوەخۆیی و قورسایی داوای نەتەوەی کوردبۆسەربەخۆیی لەسەرئاستی دەرەوەگرینگی خۆی ھەیە،سەرەتایەکی تازەیەلەمێژووی بزافی رزگاریخوازی گەلەکەمان،دەبێتەئەوئامرازە بەھێزەی گەلەکەمان بۆکردنەوەی دەرگای تەواوی ئەولایەن و کەناڵانەی کەسەنگ و قورسایی زۆریان ھەیە لەمەرپاڵپشتی و بەکەنارگەیشتنی ھەرقەوارەو گەلێکی ستەمدیدە بەکەنارێکی ئارام و پاشەرۆژێکی گەش و سەقامگیر،ھەنگاوەکانی راگەیاندنی دەوڵەت،ھەم پشتیوانی ناوەخۆیی و ھەم ئامادەکاری دەوێ،ھەرێمی کوردستان قۆناغی خەباتی چەکداری تێپەراند،سەردەمێکی تازەو قۆناغێکی تازەلەخەباتی سیاسی و نەتەوەیی مان دەستی پێکردوە،ھەرێمی کوردستان حکومەت و پەرڵەمانێکی ھەڵبژێردراوی ھەیە،زادەوھەڵقوڵاوی ئیرادەی جەماوەری بەشەرەفی کوردستانە،حکومەت لەسەربنەمای تەوافوق وشەراکەتی سەرجەم لایەنەکان دامەزراوە،خودان دامەزراوەی شەرعی ویاسایین،چیتر کوردستان شوێنێک نیەبۆجۆرێک لەخەباتی چەکداری خۆجێی،ئەوقۆناغەتێپەری،ئێستا کوردستان بۆتەدیفاکتۆ،لەسیاسەتی دەرەوەی وڵاتانیش شەرعیەت دان بەدیفاکتۆ رەوایە،ئێستا ھەرێمی کوردستان گرێبەستی بازرگانی و ئاڵوگۆری ھەواڵگری و ئەمنی لەگەڵ بەھێزترین وڵاتانی دونیادا ھەیە،ئەوھەنگاوانەئیعتیباری سیاسی زۆری لەسەئاستی دەرەوەبیناوکردوە،ھەربۆیەبەچاوی ئەعجابەوسەیردەکرێ،ھێزی گرنگ و سەرەکی شەری دژەتیرۆرەلەسەرئاستی جیھان،وەک وڵاتانی نێو ھاوپەیمانێتی باکوری ئەتەڵەسی ھەژماردەکرێ،قورسایی ورۆڵی پێشمەرگەبەرز دەنرخێنن و پێناسەیەکی پرلەشانازی ھەیە،رۆژدوای رۆژ نووسینگەی نوێنەرایەتی وڵاتان لەھەولێری پایتەخت روولەزیادبوونە،ئەمانەھەمووی بەڵگەی بەھێزی ئەوەن ئیتر ھەرێمی کوردستان ھەرێمێک لاوازنیە،ھاوشێوەی ئەستۆنیاوکرێمیاوئەباغزیا،بەڵکوبەچاوی پربایەخ و گرنگەوەدەرواننەئێستاوئایندەی ھەرێمەکەمان و ژمارەیەکی گرنگ و حیساب بۆکراوی نێوھاوکێشەکانی عێراق و ناوچەکەشە،کورد بۆتەواوی گەلانی جیھانی سەلماند عاملی سەقامگیرسیاسی و ئاسایشە لەناوچەکەدا،ئەمەدیسان سەنگ وپێگەی کوردی بەھێزترکردوەوکارتی داواکاری گەلی کوردی بۆمافی چارەی خۆنووسین پربایەخ تردەکا،
یەک سەدەتێکۆشانی نەتەوەکەمان ئەوەدەخوازێ ھەنگاوەکانی یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردو پرۆسەی ریفراندۆم خێراتربکەین،ھەڵومەرجی سیاسی وتێکھەڵچوونەسەربازی وگۆرانکاری یەخێراکانی ناوچەکەدەرفەتی ئەوەیان بەگەلی کورد داوە،ھێزی خۆی بەکاربێنی بۆگێرانەوەی دووا بستی سنووری نیشتیمان،گەلی کورد ساڵەھایەلەجەنگێکی خوێناوی دایەبۆپاراستنی زمان و زێدی بوباوباپیرانی،سەدان ساڵە لەکەوتن و ھەڵسانەوەداین ھیچ کات بێ ئومێد نەبوین،چوونکەئاسۆیەکی روونمان لەبەردەم بوو،بەڵام بەچۆک دانەھاتین بۆدووژمن وسازشمان نەکردلەسەرخاک و کوردبوونمان،خودان برواو ئیرادەیەکی ھێندەبەھێزین،سەدان دکتاتۆرھاتن وبەھێزی زۆرو چەک و جبەخانەی زەبەلاحەوە لەئاست شوورەو ئیرادەی پۆلاینی کورد خۆیان نەگرت و لەناوچوون،گەلێکین وەک گەڵای دارمرۆڤەکانمان ھەڵوەریون،کەچی سەنگەرەکانمان بەبەھێزی مانەوەو رۆژدوای رۆژ قایم تروتۆکمەتربوون،ھەرچی چەکی پێشکەوتوو و بەھێزی دونیا ھەبوولەدژی کوردان تاقی کرانەوە،کەچی سەنگەرەکان لەجاران زیاتر پربوون لەپێشمەرگەوچیاکانیش بەبەرزی مانەوە،ئەگەرچی کوردماف خوراو و خاک داگیرکراوە،بەڵام ھەمیشەدەستی ئاشتی بۆبەرامبەردرێژکردوە،لەھەمبەرھەڵوێستی ئاشتی و مرۆڤ دۆستانەمان،زمانی ئاگروئاسنیان بەکارھیناوە،ێمەبەتەنھا خاکمان داگیرنەکرا،زیندەبەچاڵ کراین و بەجۆرەھا ژەھرقریان کردین،بەدرندانەترین شێوە پیرو جوان و گەورەوبچووکیان خستینەژێرزیخمالەنەفرەتیەکانی سەحراکانی عەرعەر،دەرفەتێک بۆگەلەکەمان رەخساوەزەمینەی ئاوا لەبارھەرگیزدووبارەنابێتەوە،جێگەی نیگەرانی یە،لەشکرێک بەکرێگیراوی ناوەخۆیی و دەرەکی،لەسەرئاستی جیاوازخراونەتەئامادەباشی بۆدژایەتی پرۆژەی دەوڵەتی کوردی،لەئێستادا پێویستمان بەکۆدەنگی سیاسی وھاوھەڵویستی شەقامی کوردی ھەیە،ھەمووبنەماکانی پرۆژەی دەوڵەتی کوردیمان ئامادەیە،تاکەشت کەپێویستەھەمان یەک دەنگی ویەکێتی ریزەکانی سەرکردایەتی سیاسی و یەک گوتاری نەتەوەیی بۆئێستاوئایندەوھەروەھا سەرخستنی ریفراندۆم یوکجارگرنگە،قۆناغی خە باتی ئێستامان ھەم سەخت و ھەم ھەستیارە،لەئێستایەدۆخی سیاسی کورد قۆناغێکی باشی بریوەو دەسکەوتی گرنگ و پربایەخی مسۆگەر کردوە،لەسەر ئاستی نێو دەولەتی پێگەی کورد لەرووی سیاسی و سەربازی بەھێزەو دۆستی وبەھێزو پەیوەندی یە دبلوماسی یە کانیشی زۆرپتەوەو لەسەر ئاستێکی باڵابیناکردوەو ژمارەیەکی دیارو بەرچاوی نێو ھاوکێشەو گۆرانکاری یەکانەلەناوچەکە،تەرازووی ھێز لەعێراق گۆرانێکی نەوعی بەخۆەبینیوەو کورد ھێزێکی کاریگەری سەرشانۆی گۆرانکارییەکانی ئێستاودوای جەنگی داعشە لەعێراق وتەنانەت ناوچەکەش،زنجیرەسەردانەکانی گەورەکاربەدەست و پلەدارانی وڵاتانی زلھێزبۆ ھەولێر باشترین بەلگەن بۆسەنگی ھەرێمی کوردستان لەھەر گۆرانکاری و رووداوێک کە لە ناوچەکەو ھاوکێشەسیاسیەکان رووبدات،سەردانی سەرۆکی وڵاتان و کۆبوونەوەی گرووپی وەزیرانی وڵاتانی زلھێزو خاوەن سەنگ و گردبوونەوەیان لەھەولێر دەلیلی روونن کەھەرێمی کوردستان ئیتر وەک بەشێکی دابراو لەمەرکەزحیساب دەکرێ،سەردانی جەنابی سەرۆک بۆولاتانی ئەوروپاودیداری لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ولاتان بۆچاودێری کردن و پشتگیریان لەرفراندۆمی گەلی کوردلە٢٥ی ئەیلوول ئەمەسەرەتای ھەنگاوەگرنگەکانەبەرەو دەوڵەتی کوردی و رزگاری ھەمیشەیی،لەئێستادا ھەولێرو بەغدا دوو جۆر سەردانی سیاسی و دوو جۆر گفتوگۆی سیاسی و دبلۆماسی تایبەت بەخۆ دەبینن،بەدیوێکی تر دوو دەسەڵاتی سیاسی لەسەر ئەرزی واقع عێراق بەریوەدەبەن،ئەویش ھەولێرو بەغدا،واتەشتیک نەماوەبەناوی ناوەندێکی سیاسی بەھێزو تاکەمە رجەعی سیاسی گەلانی عێراق،ئەوەی ئەمرۆ لەھەوڵی دروست کردنەوەی عێراقێکی بەھێزو تاک بریارو عێراقێکی سیستەم عەسکەرەو دکتاتۆرن،دەکرێن بەدووبەشەوە بەشێکیان لەسەرئاستی عێراقی یەوئەو لایەنەشیعانەن کە راستەوخۆرەسمی سیاسەتی ئێران دەکەن ولەھەوڵی پاوانخوازی و گەشەپێدانی نفوزی شیعین لەناوچەکە،بەشەکەی ترلە سە رئاستی کوردستانی یە،ئەوحزب و کەسایەتیانەن رۆڵی حەسەن خەیری و ئەسپی تەروادەدەبین بۆ ھەرەس پێ ھێنان بەپرۆژەی دەوڵەتی کوردی نموونەش بەشێک لەپەرلەمانتارانی یەکێتی لەبەغدا وکۆمەڵی ئیسلامی و  بزووتنە وەی گۆران بەگشتی دژی پرۆژەی دەوڵەتی کوردین،ئەمەی دوەم کەبەبەرەی مالیکی دەناسرێن بەتوندی لەژێرھەژموونی ئێرانن وتاسەرئێسقان دژی ئەم پرسەدەوەستنەوە،بەڵام پێ ناچێ ھیچێک لەم ھێزانە،ببنەلەمپەرلەبەردەم نەخشەکە،چوونکەلۆبی کوردبۆ پرسی سەربەخۆیی لەدەرەوەلەئاستێکی بەھێزدایە،ستافەکەی ترامپ و کۆشکی سپی،زۆرترین دۆستی کوردی تێدایە،رەنگەبەبەقوڵی پێداچوونەوە،بەسیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکادابچنەوەو دووبارەلەسەربنەمای بەرژەوەندی ھەمەلایەنەدارێژنەوە،ئەمەش بۆئێمەگرنگە چوونکەبراوەی جەنگی داعشین،ئەمەش گاریگەری زۆریان لەسەربریارەکانی ترامپ دەبێ دەربارەی عێراق و پرسی چارەسەری کێشەکان لەدوای جەنگی داعش،ھەموو پێشبینی یەکانیش بەوئاراستەیەن،کەسەردەمی ترامپ سەردەمی بریارەگرنگ و چارەنووسسازەکانی ئەمەریکا دەبێ،بێ گومان بۆگەلی کوردیش گرنگەبزانێ لەکوێی بریارەکانی ئەمەریکایەوسەنگ وپێگەی خۆشی بپارێزێ لەھاوکێشەکە،خۆری داعش لەعێراق وسوریا بەیەکجاری روولەئاوا بوونە،بۆئێمەی کورد سەردەمێکی تازەوپربایەخە،بەرای زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی ئەوقوربانیەی تورکیادەی دا تەنھا بۆرێگەگرتنەلەئەگەری دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەسەرسنووری وڵاتەکەی کەبەرای تورکەکان ئەوەھەرەشەیەکی گەورەیەبۆسەرئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیان و ئاگری شەری ناوەخۆی زیاترپەرەدەستێنێ کەماوەی چەندین ساڵەھەناوی تورکیای خواردوە،ئێران ھەرلەسەرەتاوبەرلەھەموودژبەرانی ریفراندۆم،نیازی راستیقینەی خۆی بەیان کردوبەھەرەشەی گلدانەوەی چاوگەئاوی یەکان نەوەستاوزمانی خولقانی کارەستانی لەبەرامبەرئەنجامدانی ریفراندۆم خستەگۆرەپانەکە،بەڵام پێ ناچێ ئەوجوڵەی کەلەسەرئاستی ھەرێمایەتیش دەکرێ ھیچ لەبابەتەکە بگۆرێ بۆھێشتنەوەی سنووری وڵاتان لەناوچەکە وەکوخۆی،نزیک بوونەوەی ئەنقەروتاران،تاران و دیمەشق،ئەنقەرەوتاران ودیمەشق پێکەوە،نزیکبوونەوەیەکی کاتی یەبۆ دواخستنی پرۆسەکە،دەنا لەجدیەتی جێ بەجێ کردنی پرۆژەکە دڵنیان،کەتەنھالەسەرکاتەکە وەستاوە،کەئەمەریکاو روسیا راستەوخۆ نەخشەرێی یەکەیان رەنگرێژکردوە،باشترین بەڵگەش زنجیرەشیکاری یەسیاسی یەکانی پەیمانگای رۆژھەڵاتی ناوەراستەبۆپرسەسیاسیەکان،کەلەپشتی پەردەوە راستەوخۆتەعبیرلەسیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکەن،ھەندێک لەونەخشەرێگایانەلەسەرئەرزی واقع دا لەعێراق وسووریا پیادەکراون ،دابەشبوونی عێراق بۆسێ پارچەبەپێی مەزھەب و نەتەوەو دەستوورەتازەکەی سوریا لەلایەن روسیا بەنموونە،دۆخی ھەرێمی کوردستان بەراوردلەگەڵ عێراق و سوریا زۆرجیاوازە،تەواوی بنەماکانی دەوڵەتی ھەیە،وەکو ئاسایشی بەھێزو سوپایەکی تۆکمەوپرچەک و ئابووری یەکی سەربەخۆ،ئەمانەرێگەخۆشکەرن بۆ بریاری مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کوردستان،لەسەرھەمووھێزەکوردستانی یەکان ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتیمانی یە،بەیەک گوتاری سیاسی پشتگیری پرۆژەکەی سەرۆک بارزانی بکەن راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی،لەبری کلکایەتی بۆنەیارانی کوردوشەرمەزاری مێژوویی،باھاوکارو پشتیوان بن بۆ پرۆژەی دەوڵەتی کوردی،رەنگەلێرەپرسیارێک بێتەپێشەوەبۆچی ریفراندۆم پەلەی لێ بکرێ؟بۆچی دوانەخرێ و بۆچی گرنگەلەکاتی خۆی بکرێ؟ھەرێمی کوردستان رادەیەکی باش ودڵخۆشکەرئامادەیی سەربەخۆی تێدایەوئیرادەیەکی سیاسی و میللی بەھێزیش پالپشتەبۆبریاری مافی چارەی خۆنووسین،گەربەرەھایش نەبێ،بەڵام تەواوی خەسڵەت و  بنەماکانی دەوڵەتی کوردی ئامادەیە،
بۆیەپێویستەریفراندۆم لەکاتی خۆی بکرێ،دۆخی سیاسی ناوچەکەلەبارەبۆئێمەی کورد،دەرفەتێکەدووبارەبوونەوەی ئاستەمە،ھەوڵەکان بۆبونیادنانی دەوڵەت و مافی چارەی خۆنووسین،تێکۆشانی نەتەوەیی و سیاسی دەوێ،ھێزێک راگەیاندنی دەوڵەت خێراتر دەکا کەسەرچاوەکەی یەکدەنگی گەلە،بیناکردنی دەوڵەت شەرعیەت لەھاونیشتیمانیان و بریاری سیاسی سەرکردایەتی کوردستان وەردەگرێ،بۆیەبرواومتمانەبەخۆبوونمان فاکتەری بەھێزی ئێمەیە بۆداوا رەواکانمان،پشتن بەستن بەیەکریزی و یەکدەنگی ویەک گوتاری سیاسی کارتی سیاسی گەلی کورد بەھێزتردەکا لەسەرمێزی دانووسانی ئێمەوبەغدای عەرەبی وتائیفی،دروست کردنی دەوڵەت جگەلەشانازی کردن قوربانی گەورەشی دەوێ،دەرفەتێک لەبەردەم گەلەکەمانە،تاماڵی خۆمان لەبەغدای خودان ئەنفال و جینۆسایدی کوردان جیابکەینەوە،نابێ چاوەرێی ھیچ ولات و لایەنێک بکەین،تافەرموومان لێ بکەن وبڵێن ئەوەئێوەوئەمەش دەوڵەت،باشترین رێگەچارەبۆئێمەی کورد،بەدەنگی بەڵێ لە٢٥ی ئەیلوول مێژوویەکی تازەبنووسینەوەو بڵێن بەڵی بۆریفراندۆم،بەڵێ بۆسەربەخۆیی،نابۆمانەوەلەگەڵ زووڵم و ستەم لەسەرگەلەکەمان.
 





ئەم هەواڵە 6565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad