English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوده‌كانی پێکەنین لە رووی تەندروستیەوە
2017-09-17 [11:28 AM]

ZNA- هەولێر



زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە پێکەنین، ئەگەر درووستکراویش بێت، کاریگەری ئەرێنی خۆی لەسەر تەندرووستی مرۆڤ جێدەھێڵێت.

زانایان ئاماژەوە بەوە دەکەن، لە کاتی پێکەنین، ھەوا بە خێرایی دەچێتە ناو سییەکان، بەمەش زۆرترین خانەکانی لەشی مرۆڤ، رێژەیەکی زیاتری ئۆکسجینیان پێدەگات، کە دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی گوشاری جەستەیی و دڵەڕاوکێ و زیادبوونی رێژەی دژەتەن لە خوێن.

پێکەنینی رێکخراو، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی گوشاری خوێن دەکات و توێژەران پێیانوایە، پێکەنینێکی دوو خوولەکی، بە قەد ٢٠ خوولەک رێکردن بە پێ، سوودی بۆ سووڕی خوێن ھەیە لەناو جەستە.

ھەروەھا ئاماژە بەوە دەکەن، کەسانی پێگەیشتوو لە تەمەن، رۆژانە تەنھا ١٥ جار پێدەکەنن، لە بەرامبەر ئەو ژمارەیەدا، منداڵان ٤٠٠ جارپێدەکەنن و ئەو پێکەننەش ئازاری جەستە کەمدەکاتەوە.

ژمارەیەک لە توێژەر بۆ توێژینەوەکە، ٧٧ کەسییان ناردووەتە ناو ئاوی بەستەڵەک و لەو ژمارەیە، ئەوەی زیاتر پێکەنیبێت، ماوەیەکی زیاتر بەرگەی ئازاری ساردی ئاوەکەی گرتووە و بە رێژەی ٣٠% ئازارەکەی کەمتر بووە.

لەگەڵ ئەو سوودانەی پێکەنین بۆ تەندرووستی مرۆڤ ھەیەتی، ھاوکات چرچ و لۆچی دەموچاویش زیاد دەکات.





ئەم هەواڵە 3538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad