English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ رێگریكردن له‌ نەخۆشی پرۆستات گوێز بخۆ بزانە چۆن
2017-09-17 [03:07 AM]

ZNA- هەولێر


گوێز یەکێکە لەو خۆراکە گرنگ و بەسودانەی کە زۆر گرنگن بۆ لەشی مرۆڤ و خواردنی دەبیتە ھۆکاری پاراستنی مرۆڤ لە زۆر نەخۆشی بەتایبەتی پرۆستات.

لە نوێترین لێکۆلینەوەییەکی نوێی ئەمەریکی کۆتایی بەکارەکانی خۆی ھێنا کە ئەنجامی دابوو لەسەر سودی گوێز بۆ تەندروستی مرۆڤ وەک رێگرییەک لە بەردەم نەخۆشیەکان و کەم کردنەوەی مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی پرۆستات .

بۆیان دەرکەوت کە گوێز یەکێکە لەو خواردنانەی کە کاریگەرییەکی زۆر باشی ھەیە لەسەر کەم کردنەوە و رێگرتن لە گەشە کردنی خانەکانی نەخۆشی پرۆستات و ھەروەھا بەسودە بۆ ئەو خانانەی کە لە لەشی مرۆڤن لەبەردەم رێگرتن لە نەخۆشی پرۆستات.

لەو بارەیەوە ماڵپەری (یو سی دیفیس ٩ ئەمەریکی) ئەوەی راگەیاند کە ئەم توێژینەوەییە لەسەر چەندین مشک ئەنجامدراوە  بەبەشداری ناوەندی تێژینەوە لە وەزارەتی کشتوکالی ئەمەریکی لە ولایەتی کالیفۆرنیا .

کە بۆیان دەرکەوت گوێزی دەولەمەند بە چەوری سودی زۆرە بۆ سەر تەندروستی یەکێک لە پزیشکەکانی بەشداربوو بەناوی (بول دیفیس) ئەوەی راگەیاند کە ئەم توێژینەوەییە ئەوەی دەرخست کە ئەو مشاکانەی کە توشی نەخۆشی پرۆستات ھاتبوون بە خواردنی کەمێک لە گوێز بووە ھۆی کاریگەرییەکی باش بۆ سەر گەشە نەکردنی خانەکانی ئەم نەخۆشیە و بەرزنەبوونەوەی رێژەی ئەم نەخۆشییە .

ئەم توێژینەوەیەش سودێکی زۆری ھەبوو  بۆ ئەوەی سودی گوێز زیاتر بە خەلک بناسێنین کە بۆ مرۆڤی نەخۆش سودی زۆری ھەیە ، بۆیە بول دیفیس ھۆژداری دا بە خواردنی گوێز بۆ ئەو کەسانەی کە توشی ئەم نەخۆشیە بوونە جگە لەمەش ئەو کەسانەی کە باری تەندروستیان باشە و دوورن لەم نەخۆشیە.





ئەم هەواڵە 5263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad