English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڵاوكراوه‌ی جه‌نگی به‌سه‌ر حه‌ویجه‌ فڕێ ده‌درێت
2017-09-17 [04:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی "هاتین حه‌ویجه‌" ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی عێراق، هه‌زاران بڵاوكراوه‌ی له‌ حه‌ویجه‌ی خسته‌ خواره‌وه‌، تێیدا نوسراوه‌، داعشه‌كان، نۆره‌ی ئێوه‌یه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ره‌و رووتان دێن، حه‌ویجه‌ رزگار ده‌كرێت و پرۆسه‌ی هاتین ئه‌ی حه‌ویجه‌ ده‌ست پێده‌كات.

هه‌روه‌ها ژماره‌ و ئاماری زیانه‌كانی داعشی تێدا روونكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ كه‌ 1404 چه‌كداری داعش كوژران و بریندار بوون، 1500 چه‌كدار خۆیان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردوه‌، 221 ئامێری شه‌ڕ هه‌ر له‌ هاوه‌ن و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌كی دیكه‌ تێكشكێنراون.

خه‌ڵكی حه‌ویجه‌ له‌ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌





ئەم هەواڵە 3649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad