English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تایبەتمەندیه‌كانی خورما بۆ له‌ش
2017-09-18 [10:14 AM]

ZNA - هەولێر



خورما دەوڵەمەندە بە رێژەیەکی بەرچاو لە مەنیەزیۆم کە بۆ دەمار و ماسولکەکان پێویستە.

خورما دەوڵەمەندە بە فولات کە مادەیەکی خوێن سازە. 

ڤیتامین C یەکێک لە مادە سودمەندەکانی خورمایە. ئەم مادەیە پێویستە بۆ رێگەگرتن لە نەخۆشیی مەترسیداری خوێن بەربوون یا ھەمان سکۆریوت.

خورما بەشێک لە رژیمی خۆراکی تەندروستە. چونکو قەند، چەوریی، پرۆتئین و جۆری ڤیتامینەکانی پێویستی ھەیە. کەوایە خورما کاریگەریی بەرچاوی لەرێگریی لە دابەزینی کێش ھەیە.

ئەگەر خورمایەک کە شەوێ لە ئاودا خوساوە، لە بەیانیی دا بخورێ، سوودی بۆ لاوازی دڵ ھەیە، ئەگەر ئەم کارە دووجار لە حەفتەدا ئەنجام بدەن، یارمەتی بەھێزبوونی دڵ دەدات.

بەڵام نابێ زێدەڕەوی لە خواردنی خورمادا بکرێ. زۆر خواردنی خورما ھۆکارە بۆ تووشبوون بە ئازاری جەرگ و گەدە، بەرزبوونەوەی زەختی خوێن، زیپکەی ناو دم و زار و رزینی ددان. 

خورما شەکری زۆرە. ئەوکەسانەی گەدەیان ھەستیارە یا پێشینەی نەخۆشی شەکرەیان لە بنەماڵەدا ھەیە دەبێ کەمتر کەڵک لەو میوەیە وەرگرن.
 





ئەم هەواڵە 5200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad