English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکێک : ھۆکارەکانی دەنگە دەنگی ناو گوێ
2017-09-19 [11:04 AM]

ZNA - هەولێر


پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ، دکتۆر صلاح عبدالواحد سلێمان، بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس باسی چەند ھۆکاریکی دەنگە دەنگی گوێ ی کرد.


زۆربەی جار ھۆکارەکەی دیارنیە بەڵام چەند ھۆکارێک ھەیە کە ئەمانە بەشیکیانن:- 

١. تەمەن: ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٥٠ ساڵە زۆر جار تووشی ژاوەژاوی گوێ دەبن، بەڵام زۆربەی کات لاوازی بیستنیشیان لەگەڵە.

٢. نەخۆشی مینیەر: ئەو نەخۆشیە بەوە دەناسرێتەوە کە نەخۆشەکە ژاوەژاوی گوێ یەکانی ھەیە لەگەڵ کەمبوونەوەی توانای بیستن و سەرسووڕان، وە دووبارە دەبێتەوە و تەنھا جارێک نیە.

٣. بیستنی دەنگێکی زۆر بەرز چ بە یەک جار یان بۆ ماوەیەکی کەم وەکو دەنگی تەقینەوەکان یان دەنگی کارگە و مەکینە لە شوێنی کار یان ژیان

.٤. کۆبوونەوەی شەمعی ناو گوێ کە بە ئاسانی چارە دەکرێت، زۆربەی جاریش ھۆکارەکەی کەسەکەیە خۆی .

.٥. بە ھۆی زیانی لاوەکی ھەندێ دەرمان وەکو ئەسپرین و ھەندێ دەرمانی ئازار شکێن.
٦. زەبری دەرەکی بەر کەلەی سەر بکەوێت یان گوێ یەکان.

٧. نەخۆشی ڕەقبوونی ئێسکۆکەکانی ناو گوێ: ئەوەش نەخۆشیەکی تایبەتە تووشی گوێ یەکان دەبێت، گوێ ی ناوەڕاست، نەخۆشەکە ھەر دوولای گوێ ی لاوازە لە ڕووی بیستنەوە جگە لە ژاوەژاو.

٨. گرێ ی دەماری ھەشتەمی مێشک: کە گرێ یەکە تووشی دەماری بیستن دەبێت، نەخۆشەکە گوێ یەکان لاواز دەبن و ژاوەژاو دەکات، زۆر بە ھێواشی تووشی نەخۆش دەبێت.

٩. بە ھۆی ئیلتیھابی گوێ .

١٠. کۆبوونەوەی شلە لەناو گوێ بۆ ماوەی زیاتر لە چەند ھەفتە بۆ چەند ساڵێک.

١١. لایەنی دەروونی وەکو خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ، بەڵام ژاوەژاو لەو جۆرە نەخۆشانە کەمە و تووند نیە.





ئەم هەواڵە 8116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad