English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : نیشانە مەترسیدارەکانی سەرئێشه‌
2017-09-19 [10:04 AM]

ZNA - هەولێر



یەکێک لە نەخۆشیە باوەکانی سەردەمی ئیستامان سەرئێشەیە، جا ھەر یەکەو بە پێی جۆری تەندروستی لەشی خۆیی سەر ئێشە چەند جۆرێکی ھەیە ،

دکتۆر سروود نزار جرجیس، دکتۆرا لە نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆ زانیاری لەسەر جۆرەکانی سەر ئێشە دەدات .

سەرئێشە دوو جۆرە:-

یەکەم: ئەو سەرئێشانەی کە خۆیان نەخۆشین وەکو شەقیقە و سەرئێشەی ھێشوویی .

دووەم: ئەو سەرئێشانەی کە نیشانەن بۆ نەخۆشی تر وەکو ماندوو بوون و ھەوکردنی جیوبەکان و بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی فشاری خوێن و......ھتد.

نیشانە مەترسیدارەکانی سەرئێشە:-

1. سەرئێشە لە تەمەنی ٥ ساڵی یان سەروو تەمەنی ٥٠ ساڵی.

2. سەرئێشەی لەناکاو واتا ماوەکەی کورت بێت و تازە بێت و درێژ خایەن نەبێت وە تووند بێت.

3. ئەو سەرئێشانەی کە ڕۆژ بەڕۆژ زیاد بکەن یان جۆرەکەی بگۆڕێت.

4. سەرئێشەکە نیشانەی تری مێشک و دەماری لەگەڵ دابێت وەکو لاوازی دەست و پێ یەکان یان سەرسووڕان، یاخوود نیشانەی تری لەگەڵ بێت وەکو ڕشانەوە یان ھەڵامەت یان سەرئێشەکە نەخۆشەکە لەخەو ھەڵسێنێت ئەوەندە تووند بێت.

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8740جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad