English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم دوو کەسە نابێت بیبەری تیژ بخۆن
2017-09-19 [10:33 AM]

ZNA - هەولێر


خواردنە تیژەکان کە لە بەھاراتەکان پێکدێن و زۆربەی خەڵکی ئاسیا پشتی پێ دەبەستن و جگە لەمەش سوودی تەندروستی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنن. 

پسپۆرانی بواری خۆراک بۆیان دەرکەوتوو، بیبەری تیژ یارمەتی توانەوەی چەوری لەش بە رێژەی (%٨٠) دەدات و مرۆڤیش لە کێشی زیادە رزگار دەکات.

پسپۆران رایانگەیاندووە، خواردنە تیژەکان بە تایبەت بیبەری تیژ ئاستی مەترسی و کێشەکانی دڵ و سەکتەی مێشک و کۆلیسترۆڵی زیان بەخش کەم دەکەنەوە، سەرباری ئەوەی لە پێشتردا چەندین توێژینەوە ئاماژەیان بەوە داوە کە بیبەری تیژ مەترسی شێرپەنجەو گەشەی خانەکانی شێرپەنجە رادەگرێت.

ھەروەھا پسپۆرانی بواری خۆراک دەڵێن، بەھاراتی تیژ وەکو بیبەرو پێکھاتەکانی تر ئاستی ھۆرمۆنی (ئەندۆرفین و سیرۆتونین) بەرز دەکاتەوە، کە ئەو ھۆرمۆنانە میزاجی مرۆڤ باشتر دەکەن و ئێش و ئازاری جەستە کەم دەکەنەوە.

پسپۆرانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە بە رێژەیەکی مام ناوەندی پەنا بۆ خواردنی تیژ ببەن، بەڵام زیاد بەکارھێنانی کاریگەری خراپ دەکاتە سەر تەندروستی گەدەو قۆڵۆن.





ئەم هەواڵە 4795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad