English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووخسارت جوانتربکە بەم خواردنانە
2017-09-20 [09:03 AM]

ZNA - هەولێر


چەندین ھۆکار ھەن کە جوانت دەکەن، جگە لە ماکیاژ و جلی جوان، ھەروەھا چاک کردنی شێوازی خواردنت، رێگەیەکە تا لەش و لار و پێستت ناسکتر و جوانتر بێت، ھەموو خانمان و کچان نیازیانە جوانتر بن، بۆیە سەرەتا دەبێ خواردنت رێکبخەیت و ئەو کاتە ھەست بە گۆڕانکاری لە جوانیتدا دەکەیت، کە لەم خاڵانەی خوارەوە دەبینن :

- جۆراوجۆری لە خواردن : ھەوڵبدە ھەردەم خواردنت جۆرێک نەبن، گۆڕانکاری لە جۆری خواردنەکانت بکە، تا لەش و لار و پێستت سوود لە پێکھاتەی ھەر خواردنێک وەربگرن.

- گرنگی بەو خواردنی شیرینی بدە و دوور بکەوە لە چەوری، چونکە شیرینی بەسوودە بۆ پێست و کەچی چەوری لەش و لارت تێکدەدات و پێستت چەور دەکەن.

- رۆژانە میوە و سەوزە بخۆ، تا دەکرێت با میوە و سەوزەکان تازە بن و کۆن نەبێت، چونکە گرنگی ئەو خواردنە لە پێکھاتەی تازەی میوە و سەوزەیە.

- سەبارەت بە گۆشت، ئەوەندە گرنگی مەدە بە گۆشت، چونکە لەش و لارت ناڕێک دەکات، وا چاکە ھەفتانە جارێک بخۆیت، سەبارەت بە گۆشتی ماسی، واباشە ھەفتانە دوو یان سێ جار بیخۆیت.

- خواردنەوەی ئاو : رۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە، چونکە پێستت لە وشک بوون دەپارێزێت و جوانتر دیار دەبن.

- ئامادەکردنی خواردن لە سەرخۆ و بە ھێواشی، ھەڵەیە ئەگەر خواردن بە ئاگری بەھێز بکوڵێنی و ئامادەی بکەی، چونکە ھەرچی پێکھاتە خۆراکییەکانی تێدایە دەڕوات و نامێنێت.

- کاتی خواردنت با دیاری کراو بێت، واتە رۆژانە ژەمەکانت رێکبخە و خواردنی بەیانیانت ھەبێ، لە بیریش مەکە کاتێک خواردن دەخۆیت، با چاویشت لەسەر خواردنەکە بێت نەک تەنیا دەست و دەمت.

- وەرزش کردنی رۆژانە : لەش و لارت جوانتر دەبێت و کاتێک رۆژانە سووکە راھێنانێکی وەرزشی بکەیت، چونکە ئەو خواردنانەی کۆ دەبننەوە لە جەستەت، ھەر یەکە شوێنی خۆی دەگرێت و کۆ نابێتەوە لە شوێنێک.





ئەم هەواڵە 4054جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad