English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برنج باشترە یان ساوار
2017-09-23 [11:47 AM]

ZNA - هەولێر


ساوار ھیچ ماددەیەکی کیمیایی و زیادی تێناکرێت، بۆیە پێکھاتە گرنگە خۆراکییەکانی پارێزراون و بە دانەوێڵەی تەواو ئەژمار دەکرێت.

ساوار بە ریشاڵی زۆرو کاربۆھیدراتی زۆرو چەوری یەکجار کەمەوە دەبێتە خۆراکێکی سروشتی گونجاو و سەرچاوەیەکی باشی وزە، ھەروەھا رێژەیەکی باشی لە کۆمەڵەی ڤیتامین (B) و کانزای ئاسن و فۆسفۆرو مەنگەنیزی تێدایە.

زۆرجار گوێمان لێدەبێت کەخواردنی ساوار باشترە لە خواردنی برنج بۆ تووشبووان بە شەکرە، لە راستیدا ھەردووکیان کاربۆھیدراتیان بە شێوەی نیشاستە تێدایە، بەڵام برنج کە بە تەواوی سپیکراوە، ڕێژەی ریشاڵ و مادە دژە ئۆکسانەکانی لەدەستداوەو لە لەشدا زووتر دەگۆڕێت بۆ شەکری گلوکۆز کە ئەمە بۆ نەخۆشانی شەکرە باش نییە، 

کەچی ساوار بڕێکی باشتری لە ریشاڵ تێدایە، ئەمەش وادەکات کە بەرە بەرە نیشاستەکەی لە لەشدا بگۆڕێت بۆ شەکری گلوکۆز کە ئەمە شتێکی باشە بۆ نەخۆشانی شەکرە، بەڵام ھێشتا ھەر نابێ بە بڕی زۆر بخورێت بەتایبەتی لەگەڵ گۆشتی چەوردا، لە رووی وزەشەوە یەک قاپ ساوار بەقەدە یەک قاپ برنج (٢٠٠) کالۆری دەبەخشێت.

ساوار جگە لە ریشاڵ، پۆتاسیۆم، ڤیتامین (B٩)، ڕێژەیەکی بەرز لە ماددەی لیوتین لەخۆدەگرێت کە یەکێکە لەکارۆتینۆیدە دژە ئۆکسانەکان و ڕۆڵی ھەیە لەپاراستنی چاوەکان لە ئاوی سپی.





ئەم هەواڵە 2650جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad