English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای ٢٤ ساڵ ھاوسەرگیری بۆیان دەرکەوت خوشک و بران 
2017-09-25 [05:26 AM]

ZNA  - ھەولێر 


 
ھەندێک رووداو ھەیە لە ژیانی کەسەکان شۆکھێنەرە و ھیچ چارەسەرێکی گونجاوی بۆ نییە و تەنھا کەسەکان دەستەوەستان دەوەستن لەبەرامبەر حاڵەتەکە .. 

عوبدولرەحیم و عائیشە کە دوو ھاوڵاتی خەڵکی پاکستانن ماوەی ٢٤ ساڵە ھاوسەرگیرییان کردوە ، بەڵام لە ئێستادا بۆیان دەرکەوتووە کە خوشک و بران , نەک ئامۆزای یەکترن وەک چۆن پێشووتر پێیان گووتراوە .. 

بەپێی رۆژنامەکانی پاکستان ، ئەم خوشک برایە بەمنداڵی لە یەکتری جوودابووینەتەوە و ھەریەکەیان لە لایەن خێزانیکەوە بەخێوکراون , تا ٢٤ ساڵ لەمەوبەر بڕیاریانداوە ھاوسەرگیری بکەن و کەسیش  راستیەکەی پێ نەگووتوون. 

عەبدولرەحیمی تەمەن ٤٧ ساڵ دەڵێت : ھەموو خەڵکی نزیکی خۆمان ئەم راستیەیان دەزانی بەڵام کەسیان بوێری ئەوەیان نەبوو راستیەکەمان پێ بڵێن . 

لەئێستادا ھەردوو ھاوسەرە (خوشک و براکە) لە حاڵەتێکی ناھەموار دەژین و ھەردووکیان خزمەکان و کۆمەڵگەکەیان بەبەرپرسیاری سەرەکی ئەم حاڵەتە دەزانن ، چونکە پێیان نەگوووتوون کە خوشک و بران . 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی سیدتی 
 





ئەم هەواڵە 32698جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad