English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژەڵێکی زەبەلاح لەبەرشەلۆنە دەدۆزرێتەوە 
2017-09-26 [04:21 AM]

ZNA  - ھەولێر 


 

ھەندێکجار کە باس لە ئاژەڵە زەبەلاحەکان دەکرێت لەوانەیە باوەڕ بە قسەکە نەکەین و تەنھا پێمان وابێت خەیاڵە بەڵام لە راستیدا ئەم جۆرە ئاژەڵانە بوونیان ھەیە .. 

لەکەناراوەکانی شاری بەرشەلۆنە زانایانی ئاژەڵناسی کێسەڵێکیان دۆزیووەتەوە کە کێشەکەی دەگاتە زیاتر لە ٧٠٠ کیلۆگرام. 

ھەواڵەکە لە رۆژنامەی ئیندپێندەتی ئینگلیزی بڵاوبووتەوە و ئاماژە بەوە کراوە , ئەوەی جێگەی داخە ئەم کیسەڵە بە مردوویی دۆزراوەتەوە ئەگەر نا سوودێکی زۆرری لێ دەبیندرا لە بوارەکانی ئاژەڵناسی . 

ئەم کێسەڵە لە جۆری کیسەڵە پێستەییەکانە و لەماوەی دوو ھەزار ساڵی رابردوو تەنھا ١٠ دانەی لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست لێدوزراوەتەوە , ھەروەھا ئەم کیسەڵە یەکێکە لە ئاژەڵە زەبەلاحەکانی نێو دەریا و توانایەکی زۆری ھەیە بۆ چوونە نێو قوڵایی دەریا و زەریاکان . 

دوای دۆزینەوەی ئەم کیسەڵە , زانایان کیسەڵەکەیان گواستەوە بۆ زانکۆی بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت . 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 9226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad