English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زاوایەک به جلی زاوایەتییەوه بۆ رزگارکردنی منداڵێک خۆی هاویشته ناو ئاوەوه
2017-09-26 [07:26 AM]

ZNA- هەولێر


 

زاوایەکی کەنەدایی بۆ رزگارکردنی منداڵێک له خنکان، خۆی خسته ناو ئاوەوه. وێنەگری ئەم زەماوەنده، وێنەی ئەم رووداوه نامۆیەی گرتووه.

 

له شاری "کەمبریج"ی پارێزگای "ئۆنتاریۆ"ی کەنەدا، "کلایتۆن" و "بریتنی کوک" بۆ وێنەگرتنی زەماوەندەکەیان بەرامبەر وێنەگر وەستابوون که زاوا دەبینێت کوڕێک کەوتۆته ناو رووبارەوه و کلایتۆن بێ ئەوەی بیر له جلی زاوایەتی بکاتەوه، بێ سێ و دوو خۆی هاویشته ناو رووبارەکه بۆ ئەوەی منداڵەکه رزگار بکات.

 

وێنەگرکه وێنەی ئەم رووداوەی گرت و له تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوه و به ماوەیەکی کەم لەناو تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان به بەرفراوانی بڵاو بۆوه.

 

کلایتۆن به بی‌بی‌سی راگەیاند: "چەند منداڵێک لەم ناوه بوون و بەدوای ئێمەدا دەهاتن، من ئاگاداری منداڵەکان بووم، چونکه لەسەر لێواری رووبارەکه دەڕۆیشتن. کاتێک بریتنی خەریکی وێنەگرتن وێنەکانی خۆی بوو، بینیم تەنیا دوو منداڵ لەسەر لێواری رووبارەکه ماون و یەکێک له کوڕەکان کەوتبووه ناو رووبارەکه و هەوڵی دەدا سەری له ئاو بێنێته دەرەوه. دواییش من خۆم هاویشته ناو رووبارەکه. منداڵەکەم له ئاو دەرهێنا و خۆشبەختانه تەندروستیی باش  بوو."

 

بریتنیی هاوسەری کلایتۆن دەڵێت، ئەو  فیداکارییەی هاوسەرەکەی بووەته هۆی ئەوەی ئەڤینداری بێت، ئەو کارەی کردیشی، کردەیەکی سروشتیی کلایتۆنه.





ئەم هەواڵە 4426جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad