English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوننەکانی عێراق: جارێكی دیكه‌ ناتوانین وه‌ك جاران له‌گه‌ڵ به‌غدا بژین و به‌ كه‌متر له‌ كۆنفیدراڵی ڕازی نابین
2017-09-28 [06:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگرەی‌ هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ چوو و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دژی هه‌مووی ئەو بڕیارانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ستانه‌وه‌، كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ریانكردووه‌ و به‌ كاره‌سات ناوی ده‌به‌ن، وتیشی، ئیمه‌ش وه‌ك سوننه‌كانی عێراق، داوای دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خۆمان ده‌كه‌ین.

 

له‌ كۆنگره‌كه‌دا، كه‌ هۆزه‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌ مه‌زهه‌به‌كانی شه‌ش پارێزگای عێراق به‌ گشتی و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌تی به‌شدار بوون و بۆ میدیاكان دووان، هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی نوێی كوردستان و ڕه‌وشی حوكمڕانی له‌عێراق خسته‌ڕوو و دژی ئه‌و بڕیارانه‌ وه‌ستانه‌وه،‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ دژی كوردستان ده‌ركراون سزادانی كوردستانیان لەلایەن بەغدا رەتکردەوە.

 

له‌ سه‌ره‌تای كۆنگره‌ میدیاییه‌كه‌دا، ناجح میزان، كه‌سایه‌تیی سیاسیی سوننەی عێراقی، هێرشی توندی  كرده ‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق و به‌ ده‌وڵه‌تێكی تائیفی ناوی برد و گوتی، برایانی كورد سوننه‌كانیان له‌ مردن ڕزگار كرد، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ مافی چاره‌ی خۆنووسینین بۆ كورد، به‌ڵام ئیمه‌ش، وه‌ك سوننه‌كانی عێراق، داوای دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خۆمان ده‌كه‌ین.

 

ناجح میزان گوتیشی، پێویسته‌ له‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستاندا مافی هه‌مووان ڕه‌چاو بكرێت و ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی بێت و پێگه‌ی ئێمه‌ له‌و پارێزگایانه‌ی ده‌ژین دیاری بكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به‌ ته‌واوی پارێزگا سوننییه‌كانی عێراقیش بدرێت، بێگومان په‌یوه‌ست ده‌بن به‌ ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه‌.''

 

باسی له‌وه‌ش كرد، كوردستان ئێمه‌ی له‌ مردن ڕزگار كردووه‌، نابێت به‌رامبه‌ریان بێئه‌مه‌گ بین، ئێمه‌ هه‌ڵوێستی كوردستان له‌ یاد ناكه‌ین.

 

ناجح میزان ئه‌وه‌شی خسته‌روو،‌ وه‌ك سوننه،‌ به‌ فیدراڵیش ڕازی نابین و جارێكی دیكه‌ ناتوانین وه‌ك جاران له‌گه‌ڵ به‌غدا بژین و به‌ كه‌متر له‌ كۆنفیدراڵی ڕازی نابین.

 

روونی كرده‌وه‌، پێویسته‌ له‌ ده‌وڵه‌تی كوردستاندا مافی عه‌ره‌بی سوننه‌ به‌ به‌ڵگه‌ و نووسراو دیاری بكرێت، چونكه‌ سوننه‌كان به‌ به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان داوه‌.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 6334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad