English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆل کردنەوەی حەویجە دەستپێکرد
2017-09-29 [11:01 AM]

ZNA-ھەولێر


سوپای‌ عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ينى٢٩/٩/٢٠١٧قوناغی دووەمی ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنى حه‌ويجه‌يان له‌ باشوورى رۆژئاواى كه‌ركووك ده‌ستپێكرد.

 

سوپا و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق له‌ ٢٠ى ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌ چه‌ند قۆناغێك ده‌ستيان به‌ پێشڕه‌وى كردووه‌ به‌ره‌و سه‌نته‌رى قه‌زاى حه‌ويجه‌.

 

سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ستپێكردنى قۆناغى دووه‌مى ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى راگه‌ياند.

 

گووتيشى: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بين له‌ ئۆپراسيۆنه‌كانمان بۆ كۆتايهێنان به‌ مه‌ترسى و داگيركارييه‌كانى داعش.

 

حه‌ويجه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك و ناوه‌ندى قه‌زاكه‌ و چوار ناحييه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدان.

 

عه‌بدولئه‌مير ياروڵڵا فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كه‌ رايگه‌ياند، هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ركه‌وتوومان ئه‌نجامدا و توانرا ژماره‌يه‌ك گوندى سنوورى ناحيه‌ى عه‌باسى كۆنترۆڵبكرێنه‌وه‌.

 

قۆناغى دووه‌م تايبه‌ته‌ به‌ كۆنترۆڵكردنى ناحييه‌كانى ره‌شاد و رياز و عه‌باسى و گونده‌كانى ده‌وروبه‌ريان.

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 2011جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad