English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕیفراندۆم بۆ چییە و راگەیاندنی دەولەت کەی؟
2017-09-29 [02:26 AM]

نووسینی: تەیب زرار شێروانی



ناوه‌ ناوه‌ nrt , knn  پارچه‌یه‌ك له‌ قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی یان كاك نیچیرڤان یان كاك مسرور دینن و ده‌لین ریفراندوم بو ده‌وله‌ت نییه‌ ! یان جاری ده‌وله‌ت راناگه‌یه‌نین ، یان به‌ناچاری ریفراندوم مان كرد.
ئه‌م دوو كه‌ناله‌ كه‌ هه‌موو خه‌لكی كوردستان ده‌زانیت به‌هه‌موو توانایان دژایه‌تی پرۆسه‌ی ریفراندۆمیان كرد و پیشبركییانه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هه‌والی ناخۆش و خراپ له‌سه‌ر كوردستان بو ئه‌وه‌ی وره‌ ی خه‌لكی پی دابه‌زینن.
پیش ئه‌نجامدانی ریفراندوم ده‌یان جار جه‌نابی سه‌رۆك فه‌رموویتی (ریفراندوم ئامانج نییه‌ به‌لكو ئامرازه‌ ،،،سه‌ربه‌خۆیی ئامانجه‌)، ئیستا ئیمه‌ ئامرازه‌كه‌مان به‌ده‌ست هینا و كارده‌كه‌ین بو ئامانجه‌كه‌ ، كاركردن بو ئامانجه‌كه‌ كاتی پیویسته‌ ، گفتوگۆ و دانوستاندنی پیویسته‌ ، ئه‌ری خه‌لكینه‌ دوو كه‌س له‌ كومبانیایه‌ك شه‌ریك بن چۆن له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه‌؟ یه‌كسه‌ر ده‌لین خواحافیز یانیش حساب و كتاب دیته‌ گۆری؟ ئه‌ی نابی سنوری ئه‌م ده‌وله‌ته‌ دیار بیت ؟ كیشه‌كانی نه‌وت و غاز ، ئاو ، دارایی پیویستی به‌ دیالۆگ و دانیشتنی زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ نتیجه‌ له‌گه‌ل بغداد ، بۆیه‌ كه‌ ئه‌و به‌ریزانه‌ی ناومان هینا بوون له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌لین ئه‌و ئالای عیراقه‌ سبه‌یش لیره‌ ده‌بیت ، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ریفراندوم واتای سه‌ربه‌خۆیی نییه‌ هه‌مووی قسه‌ی راستن به‌لام ئه‌و كه‌ناله‌ به‌كری گیراوانه‌ ده‌یانه‌وی وا له‌خه‌لك بگه‌ینن كه‌ ریفراندوم بو سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه‌!!! به‌لام بیرتان نه‌چیت پیشتر ئه‌م كه‌نالانه‌ چیان ده‌گوت(( ریفراندوم ناكریت ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌، ریفراندوم ئیوه‌ خۆش، مسعود بارزانی به‌ عه‌ببادی گوتوه‌ له‌ له‌حزه‌ی ئه‌خیر په‌شیمان ده‌بینه‌وه‌  ، پارتی ده‌یه‌وی بی كه‌ركوك ریفراندوم بكات..هتد)  له‌و قسه‌ بی بنه‌مایانه‌.
هاورييان: ئيمة ريفراندوممان ئةنجام دا , كاريكى ميژووییمان كرد ، اكید ئیستا پیویسته‌ به‌ هیمنی و دانایی بتوانین ئه‌و كارته‌ به‌كار بینین ، كه‌ هیچ كه‌سیك له‌م جیهانه‌ ناتوانیت ئه‌م كارته‌ بسوتینیت چونكه‌ ئه‌وه‌ قسه‌ی میلله‌تیكه‌ نه‌ك حزبیك و سه‌ركرده‌یه‌ك ، خو ئه‌گه‌ر ئیستاش ده‌وله‌ت ئیعلان نه‌كریت به‌لام ئه‌و كارته‌ ئیكسپایه‌ر نابیت و هه‌موو كاتیك به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه‌ و له‌كاتی گونجاو به‌كاردیت..جا ره‌نگه‌ كاته‌كه‌ سبه‌ی بیت یان هه‌ر كاتیكیتر.
 





ئەم هەواڵە 2656جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad