English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... هه‌شت باڵە خانە سه‌رپێچیان كردوه‌
2017-10-01 [02:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنەی سەلامەتی، سەر بەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ڵێت، لە مانگی ئەیلولدا سەردانی (٥٣) باڵەخانەمان کردووە و کەموکورتی باڵەخانەکان بۆ خاوەنەکانیان دیاریکراوە، بەڵام چەند خاوەن باڵەخانەیەک پابەند نەبوون بە چاککردنەوەەی کەموکورتیەکانیان بۆیە هه‌شت پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکراوە.

 

لەوبارەیەوە ئاوات علی سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانە رایگەیاند: کاری لیژنەکە بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی کەموکورتیەکانە لە تەلارو باڵەخانەکاندا و ئاگادارکردنەوەی خاوەنەکەی کە پێویستە لە ماوەیەکی دیاریکراودا چارەسەری کەموکورتیەکان بکات، تا رێگری یان کەمکردنەوەی حاڵەتە نەخوازراوەکان بکرێت، کە ساڵانی رابردوو چەندین رووداوی ناخۆش روویداوە، ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی سەلامەتی.

 

ئاوات علی ووتی: رۆژانە لیژنەکەمان سەردانی تەلار و باڵەخانەکان دەکات، لە مانگی ئەیلولدا سەردانی (٥٣) باڵەخانەمان کردووە و کەموکورتی باڵەخانەکان بۆ خاوەنەکانیان دیاریکراوە، بەڵام چەند خاوەن باڵەخانەیەک پابەند نەبوون بە چاککردنەوەەی کەموکورتیەکانیان بۆیە هه‌شت پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکراوە.

 

سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی وتیشی: لیژنەکەمان لە کەسانی پسپۆر و شارەزای بوارەکەن و پێکھاتوون لە نوێنەرانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بەرگری شارستانی، ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، کەموکورتییەکان بەشێوەری راپۆرت لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی لێ ئاگادار دەکەینەوە تا رێکارە یاساییەکان بەرامبەر سەرپێچی کاران بگیرێتەبەر.

 

سەبارەت بە جۆری سزای سەرپێچیکاران سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوە کرد: سزای بەپێی جۆری سەرپێچیەکەی دیاریدەکرێت کە پابەند نەبوونیەتی بە مەرج و رێنمایەکانی سەلامەتی باڵەخانەکان، بە غەرامە دەست پێدەکات و بە داخستنی شوێنەکە کۆتایی دێت پاش ئەوەی لە دادگا بڕیاری لەسەردەدرێت.

 





ئەم هەواڵە 4981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad