English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق کۆچی دوایی کرد
2017-10-02 [11:42 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمرۆ دووشەممە ٢\١٠\٢٠١٧ کۆچی دوایی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاو کرایەوە کە پێشتر پۆستی وەزیری پلاندانانی بەدەستەوە بووە.

 

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، مەھدی حافز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کۆچی دوایی کردووە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر ڕوون بکەنەوە.

 

مەھدی حافز، سیاسییەکی عێراقییە کە لە ساڵی ١٩٤٣ لە شاری دیوانییەی عێراق لەدایک بووە و لە کابینەکەی ئەیاد عەلاوی لە ساڵی ٢٠٠٤دا وەزیری پلاندانانی عێراقی ھەبووە، دواتر بووەتە پەرلەمانتار.

 

حافز پێشتر ئەندامی حزبی شیوعیی عێراقی بووە، دواتریش بووەتە کەسێکی لیبرالی و  لە ساڵانی نێوان ١٩٧٨ تاوەکوو ١٩٨٠ وەزیری دەوڵەتی عێراق بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف. 


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 4117جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad