English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوانەی گۆشتی مریشک دەخۆن، ئاگادار بن ھەڕەشە لەسەر ژیانتان ھەیە 
2017-10-02 [03:36 AM]

ZNA – ھەولێر 


 

خەڵکێکی زۆر لە وڵاتی خۆمان و وڵاتانی دیکە دوور دەکەونەوە لە خواردنی گۆشتی سوور و زیاتر ئارەزووی خواردنی گۆشتی مریشک دەکەن بەتایبەتیش ئەو مریشکانەی فرێشن ، بەڵام ئەم جۆرە گۆشتەش مەترسی خۆی ھەیە . 

لە ئێستادا لە وڵاتی سوید جۆرە بەکتریایەک لە نێو مریشکەکان بڵاوبووتەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی ئەو کەسانە ھەبووە کە ئەو گۆشتە دەخۆن. 

لەمبارەیەوە دکتۆر ساینار ماکیتالۆ بەرپرس لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان رایگەیاند: پێویستە لەم ماوەیە دوور بکەونەوە لە خواردنی گۆشتی مریشکی فرێش بۆ ئەوەی نەخۆش نەکەون . 


لەلای خۆشییەوە دەزگای تەندروستی گشتی سوید رایگەیاند : پێویستە لەسەر ھاوڵاتیان پێش ئامادەکردنی خواردن دەستەکانیان جوان بشۆن و ھەروەھا ھەموو ئەو کەلوپەلەکانی نێو چێشتخانەی ماڵەوە بەپاکی رابگرن و ھەروەھا گۆشتیش بە باشی بکوڵێنن . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا
 





ئەم هەواڵە 48982جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad