ZNA- هەولێر
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ساڵی ئوستڕالیایی له کاتی یاریی لەشجوانی ویستی قورسایی ١٠٠کیلۆیی بەرزبکاتەوه، بەڵام قورساییەکەی بەسەر سینگیدا کەوت و گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئوستڕالیا، ئەم رووداوه رۆژی ٢٦ی مانگی رابردوو رووی داوه.
بەرپرسانی هۆڵی لەشجوانییەکه فریاکەوتنیان ئاگادار کردبۆوه، بەڵام "بێن شاو"ی تەمەن ١٥ساڵان رۆژی شەممەی رابردوو له نەخۆشخانه گیانی لەدەست دا.
هێشتا دیار نییه ئەو مێرمنداڵ چ ماوەیەک له بن ئاسنەکه گیری خواردبوو.
بنەماڵەی بێن رایانگەیاندووه، کوڕەکەیان ئەندامی لەشی پێشکەش کردبوو، بەمجۆره به گیان سپاردنی، گیانی کەسانی دیکە رزگار دەکات.
بەرپرسانی ئوستڕالیا گوتوویانه، خەریکی لێکۆڵینەوه له رووداوەکەن. بەپێی یاسای ئەم وڵاته، گەنجانی خوار ١٦ساڵ دەبێت له ژێر چاودێریی کەسێکی گەوره، یاریی ئاسن بکەن.
سەرچاوه: BBC
ئەم هەواڵە 23389جار خوێندراوەتەوە |