English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوا ڕێگای دەربازبوونی کورد
2017-10-02 [07:36 AM]

نووسینی: خێلان قادر



بە درێژایی  مێژوو کورد  لە چورچێوەی  وڵاتانی  تردا ژیاوەو  پێناسەکراوە،بێجگە  لەسەردەمی  حوکمەتی  مادەکان،بەڵام  ئەم  پێكەوە  ژیانە  لە  چوارچێوەی  وڵاتانی تر  بە  درێژایی  مێژوو   بووەتە  هۆی  ئەوەی  کە  کورد حەزوو  ئارەزوی  خۆی  بو  سەربەخۆیی  بشارێتەوەو  هەنگاو  بۆ  نەنێت،دیارترین  نمونەش  بۆ  ئەمە  دامەزراندنی  حوکمەتی  کۆماری  کوردستان  لەسەردەستی  نەمر  قازی  محمدلە ساڵی  ۱۹٤٦لە  باشوری  کوردستان،لە باشوری  کوردستان  دوای دامەزراندنی  حوکمەتی  عیراقیلە  سەرەتای  بیستەکانی  سەدەی  بیستەم  لەسەردەستی  بەریتانی گەورە، کوردەکان  هەردەم  سور  بون  لەسەر  مافی خو بەریوە بردن و  خەباتی بیوچان  بۆ  گەشتن  بەمافەکانیان،شورشی  شێخ  مەحمودی  حەفید و مەلا  مستەفای  بارزان و پاشان  ڕاپەرین هەمووی  نمونەی خەبات و قوربانی  دانی  کورد  بووە  بۆ  گەشتن  بە مافەکانی  و سەربەخۆیی.،ڕاپەرینی  بەهاری ۱۹۹۱ و  پاشان  ڕوخانی ڕژێمی سەدام  حسێن  لە ۲٠٠۳  دوو قوناغی   زۆر  گرنگن  لە  مێژووی  کورددا کە  توانی  دەرفەتی  مێژوویی  بە  کورد  بدات  بۆ  ئەوەی  لەهەموو  بوارێکدا  کاربکات تاوەکو  ژێرخانی  ئابوری  و سەربازی  و کلتوری  هەنگاو  بە  هەنگاو  پەرە پێبدات  تا  لە  هەل و  مەرجی  لەباردا  بڕیاری  سەربەخۆیی  خۆی  بدات،لە پاش دەستەبەر  کردنی  ئاشتی  و پێشکەوتنی  بەرچاوی. باشوری  کوردستان  لە  چاو  عیراق  وای  کرد  کە  حوکمەتی  عیراقی  وەک  مەترسیەک  سەیری  کوردستن  بکات  تا  ئەوکاتەی دەستی  کرد بە  هەلدان  بۆ  لاوازکردنی  و بە  بڕینی بوجەی  کوردستان لەلایەن  نوری. مالکی دەستی  پێکردوو  تا ئێستاش  بە سزای  جۆراو   جۆر  لەسەر دەمی  عەبادی بو  لاوازکردنی باشوری  کوردستان  بەردەوامە، هیواو چاوەروانی  کورد  لە  بەغدا  هێواش  هێواش  گەشتە  قۆناغی  نا ئومێدی  و  تا  دواجار  سەرکردایەتی  کورد  بیریان  لە  ڕێگایەکی تری ژیانی  هاوبەش  کردەوە  لەگەڵ  عیراق  ئەویش  ئەنجام  دانی  ڕیفراندۆم  و  سەربەخۆ. بونی  کوردستان  بوو کە بریار بدرێت  لەبەر ئەوەی  نەیان  توانی مافەکانی  کورد  لە چوارچێوەی  عێراقدا  بپارێزن  دوو  جیرانی. باش بن، دەرگای  ئەم  هەنگاوەش  لە ۷ حوزەیرانی ۲٠۱۷  لەلایەن سەرکردایەتی  سیاسی  کورد  لەپیرمام  بە  ئامادە بونی لایەنە  زۆربەی سیاسیەکان و پێکهاتە ئاینیە جیاوازەکان  بڕیاری گشتپرسی  درا کە ئەنجام بدرێت لە ۲٥/۹/۲٠۱۷، ڕیفراندۆم  چییە :قاموسی  کامبرج  وەها  پێناسەی  ڕیفراندۆم  دەکات دەنگدانی  خەڵکی  وڵاتێک  یان  ناوچەیەکی  دیاریکراو بۆ  وەڵامدانەوەی  پرسیارێک  کە  بڕیاری  خۆی  لەسەر بڕیارێکی  سیاسی  یان  کۆمەڵایەتی  بدات،دوو نمونەی  ڕیفراندوم  کە  لەسەر  ئاستی  جیهن  کراون و دەنگدانەوەی  گەورەی  هەبووە  ، لەوانە  بڕیاردان  لە چارەنوسی  سکۆتلەند  ۲٠۱٤بۆ  ئەوەی  سەربەخۆ  بێت یاخود  لە  چوارچێوەی  بریتانیا  بمینیتەوە ، ئەوەی  دیکەش ریفراندۆمی  هاتنەدەرەوەی  بریتانیا  لە  یەکێتی  ئەوروپا لە ۲٠۱٦، وە ئێستاش  ڕیفراندۆمەکەی  باشوری  کوردستان  بۆ جیابونەوەمان لە عیراق  کە  بووە  باس و هەواڵی  زۆرێک  لە وڵاتان  و  شرۆڤەی  جۆراو  جۆرو پشتگیری و دژایەتی زۆربەی  وڵاتان،  کاردانەوەی ناوخۆی و دەرەکی  ،گەلی  ئێمە  قوربانی  زۆری داوە  لە  پێناو  شەراکەت  و برایەتی  لەگەل  عیراق   ئێستاش  کە بڕیارێکی  وا  چارەنوس سازی  داوە  دەبێت  قوربانی  زۆر  زیاتر  بدات  پشوی  دوو  ئەوەندە  درێژتر. بکاتەوە   پاشگەز  نەبێتەوە ،دەبێت  ئەمە بکات  بە  سەرەتایەک  بۆ  کۆتای  هێنان  بەم  هەرەشە و  چاوسورکردنەوەی  بەغداد  ،چونکە  بەغداد  لە  ۲٠۱٤  وە  دەستیان  لە کورستان  هەڵگرتوەو  جیایان  کردۆتەوە   ئەم  پەلەقاژەی  ئێستاش  دوو  هۆکاری  هەیە   ترسان  لە  داوای  سەربەخۆیی  کردنی  پارچەکانی  دیکەی  عیراق،لەیەکی کەش  بانگەشەیە  بۆ  هەڵبژاردنی  داهاتوو  و  پیشاندانی  ئەرزی  عەزەڵات





ئەم هەواڵە 2056جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad