English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رۆژی جیھانی موزیکدا ئاھەنگێک بۆ ئاوارەکان پێکدێت
2017-10-03 [05:28 AM]

ZNA- هەولێر


 

یەکی ئۆکتۆبەری ھەموو ساڵێک رۆژی جیھانی موزیکە و ئەمساڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی ئاشناکردنی ئاوارەکان بە موزیک و بەسەربردنی کاتێکی شادی، ئاھەنگێک لە کەمپی دیبەگە پێک دەھێنێت.

 

رێکەوتی ٢/١٠/٢٠١٧ یادی رۆژی جیھانی موزیک لەگەڵ ئاوارەکان دەکرێتەوە. ئاوارەکان بیرەوەرییە ناخۆشەکانییان لە کاتی دەربەدەری و ئاوارەبوونیانەوە  و رۆژگاری سەختی ژیانی ناو کەمپەکان و نادیاری چارەنووسیان بۆ ساتێکیش بێت لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بیر دەکەن.

 

مەبەستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێکخستنی ئەمچالاکییە دوورکەوتنەوەیە لە ژینگەی داخراوی ناو کەمپەکان و ئاشناکردنی ئاوارەکانە بە موزیک و ئاوازە جیھانییەکان.

 

بۆ یەکەم جار لە یەکی ئۆکتۆبەر ی ساڵی ١٩٧٥ یادی رۆژی جیھانی موزیک لەلایەن ئەنجومەنی جیھانی موزیکەوە کرایەوە، جێگای ئاماژەیە لە جیھاندا زیاتر لە ٣٠ رووداو وەکوو رۆژی موزیک لە ناوچە جیاوازەکاندا یاد دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 4939جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad