English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسی نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ کۆچ ھاوکاری ئاوارە تازەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار دەکات
2017-10-03 [06:15 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆژئاوای ئەنبار لە ١٩ی ئەیلول بە شێوەیەکی فەرمی دەستیپێکرد. لەماوەی دوو ھەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ٨،٥٠٠ ھەزار کەس (١،٤٠٠ خێزان) ئاوارەبوون بە پێی تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان لەعێراق.

 

دایکی عیماد لەگەڵ دوو منداڵی لە ئەلقایم ئاوارەبوون گوتی: " ھاوسەرەکەم  لەلایەن داعش کوژرا زوو لەدوای ھاتنیان بۆ ئەنبار، لەو کاتەوە من زۆرم کێشاوەو بوومە تەنھا سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی پێداویستی ژیان بۆ منداڵەکانم، ئیتر دەستمکرد بەفرۆشتنی نانی ماڵیی بۆ دراوسێکان بۆ پشتگیری منداڵەکانم. لەکاتی ھاتنی داعش لە ناو گوندمان، بارودۆخەکە زۆر مەترسیدار بوو و دەبوایە گوندمان بەجێ بھێڵین. لە گەشتێکی مەترسیدار ھەڵاتین وە گەیشتینە حەبانییە، ئێمە ئێستا ھەست بە دڵنیایی دەکەین بەڵام ھەموو شتێکمان بەجێھێشت".

 

خێزانێکی زۆر بۆ ماوەیەکی درێژ بەپێ دەڕۆیشتن، ھەندێکیان بۆ چەندین ڕۆژ بەپێ دەڕۆیشتن لەم گەرمییە تا تەنھا بگەنە شوێنێکی ئارام. زۆربەی ئاوارە تازەکان منداڵ، ئافرەت و خەڵکی تەمەندارن.

 

لە سەرەتای کانوونی دووەم بەدرێژایی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان و باری ناکاو سەرجەمێکیی دیاری کرد کە نزیکەی ٥٤,٥٤٦ تاکەکەس لە ڕۆژئاوای ئەنبار ئاوارە بوون، بەتایبەتی لە قەزاکانی عانەو ئەلقایم وە ڕاوا. زۆربەیان لەخاڵی پشکینینی کیلۆ ١٨ ڕەت بوون وە نزیکەی (٨٥٪) لەناو پارێزگای ئەنبار خۆی ئاوارەبوون، نزیکەی (٢٥,٣٠٠ تاکەکەس) لە قەزای فەلوجە ئاوارەبوون، لە رومادی (نزیکەی ١٥،١٠٠ ھەزار)، لە ھیت نزیکەی (٣,١٠٠). ئاوارەکانی تر لە پارێزگای بەغدا ئاوارە بوون (٣،٦٠٠ تاکەکەس) وە لە پارێزگای ھەولێر نزیکەی (٤,٤٠٠ تاکەکەس) ئاوارەبوون.

 

لەسەرجەمی نزیکەی ٥٤,٥٤٦ ھەزار تاکەکەس لە کانوونی دووەمەوە ئاوارە بوون، لەمانەش ٣٢,٨٨٦  کەس تازە لە کامپەکان تۆمار کراون، وە نزیکەی ٢١,٦٦٠ لە شوێنەکانی دەرەوەی کامپەکان نیشتەجێبوون (٢١,١٣٢ لە شوێنەکانی تایبەت وە نزیکەی ٥٢٨ لە شوێنی ھەستیار نیشتەجێبوون).





ئەم هەواڵە 883جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad