English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی حەویجە دەستیپێكرد
2017-10-04 [09:59 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شارۆچکەی حەویجەیان دەستپێکرد.

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە و ناحیەی ریاز لە سنووری ئەو شارۆچکەیە دەستپێکردووە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە ئاماژەی بەوەشدا، ھێزەکانی عێراق بە ئاراستەی ئامانجە دیاریکراوەکان لە پێشڕەویدان.

بەرەبەیانی ٢١/٩/٢٠١٧ قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی حەویجە دەستیپێکرد و ھێزەکانی عێراق چەند شارۆچکە و ناوچەیەکی سەر بە حەویجەیان لە دەست چەکدارانی داعش رزگارکرد.

پێشتر سەرچاوە سەربازییەکانی عێراق ئاشکرایان کردبوو، لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجەی باشووری کەرکووک، ٤٨ ھەزار سەرباز لە ھێزە جیاجیاکانی عێراق بەشداری ئۆپراسیۆنەکە دەکەن و زۆرینەشییان لە پۆلیسی فیدڕاڵی دەبن، ٨ ھەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی و ٢٠٠ تانکی لە جۆری ئەبرامز و تی ٧٢ و تی ٥٥ لە شەڕەکاندا بەکاردەھێنرێن.





ئەم هەواڵە 1690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad