English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌فه‌رمانی عه‌بادی، هاوڵاتیانی موسڵ ناتوانن سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن
2017-10-04 [03:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، بڕیارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق ده‌رچووه‌، به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ هاتنی دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ به‌غدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئینتسار جبوری، رایگه‌یاند، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چوونی دانیشتوانی موسڵ بۆ به‌غدای پایته‌خت زۆر ناهه‌قیه‌ و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و دژی ده‌ستوری وڵاته‌.

 

جبوری وتی، له‌ رێگریكردنی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بۆ چوونه‌ به‌غدا، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌پشت ده‌ركردنی بڕیاری فه‌رمی له‌مشێوه‌یه‌.

 

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، عه‌بادی له‌سه‌ر نوسراوێكی فه‌رمی واژووی كردوه‌ تێیدا هاتووه‌، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی نیشانی بدات كه‌ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وایه‌ ئه‌وا بۆی نییه‌ بچێته‌ ناو شاری به‌غدا.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیاره‌ پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌ كه‌ له‌ ماده‌ی 44ی ده‌ستووری عێراق هاتووه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌موو تاكێكی عێراقی سه‌ر به‌ هه‌رلایه‌ن و ئاینێك بێت ده‌توانێت گه‌شت و هاتوچۆ بكات و شوێنی نیشته‌جێبوونی بگۆڕێت و ژیان له‌ هه‌ر شوێنێك بكات حه‌زی لێ بێت.

 

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر شكۆی سه‌رۆكی وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵی نه‌وه‌شێنێته‌وه‌ و هه‌موو هاوڵاتیانی عێراق به‌یه‌ك چاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كات.

 

شه‌فه‌ق نیوز





ئەم هەواڵە 3076جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad