English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاتۆ مەترسیدارە , بزانە چی لەجەستەی مرۆڤ دەکات 
2017-10-04 [04:26 AM]

ZNA – ھەولێر 


 


یەکێک لەو خووانەی لە ئێستادا لە ناوخەڵکی بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی باوە کێشانی وێنە و ھێما و نووسینە لەسەر جەستەیان کە ئەمەش پێی دەگوترێت تاتۆ . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تەلیگرافی ئینگلیزی, لەماوەی رابردوو ئافرەتێکی ئوسترالی سەردانی نەخۆشخانەی کردوە بەھۆی پەیدابوونی ھەندێک پارچەی چەوری لەژێر ھەنگڵی و ترسی ھەبووە ئەمە گرێی شێرپەنجەیی بێت . 

دوای لابردنی گۆشتە زیادەکە دەرکەوتوو کە زیانێکی زۆری نەبووە بەڵام لەھەمانکات ئەم گوشتە زیادانە بەھۆی کارلێکی وێنەکێشانی تاتۆ لەسەر جەستەی دروست بووە  و ئەم ئافرەتەش پێش ١٥ ساڵ لەمەوبەر ئەم تاتۆیانەی کردوە و ئێستا ئاسەوارەکەی دەرکەوتووە . 

لەلایەکی دیکەپزیشکانی پسپۆڕ لە بواری پێست دەڵێن , ئەو مەرەکەبەی (حبر) لە دروست کردنی تاتۆ بەکار دێت دەگاتە گرێی لیمفاوی لەش وئەمەش دەبێتە ھۆی ئاوسانی لەش و کێشەی بۆ دروست دەکات . 

ھەروەھا پزیشکان دەڵێن : بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە ئەو مەرەکەبەی بۆ تاتۆکردن بەکاردێت دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی ژەھراوی لەخۆ دەگرێت و ئەم ژەھرەش دەچێتە ناو جەستە و کێشە بۆ تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 1195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad