English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
داعش هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات عێراق و سوریا به‌جێبهێڵیت و بچێته‌ وڵاتانی ئاسیا
2017-10-04 [06:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری نه‌هێشتنی تیرۆر، خه‌یره‌ت عه‌مارۆڤ، رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، سوریا و عێراق به‌جێبهێڵن و داهاتی خۆیان بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ بگوازنه‌وه‌، وتیشی، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌یانه‌وێ بۆ باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بچن.

عه‌مارۆڤ وتیشی، چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی بیانی وه‌كو په‌نابه‌ر و گه‌ڕاوه‌ هه‌وڵی به‌جێهێشتنی عێراق و سوریا ده‌ده‌ن، به‌م كاره‌یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، چه‌كداره‌ تیرۆسته‌ بیانییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌كۆمه‌ڵ و به‌ژماره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ به‌ره‌و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌ڕۆن، له‌و ناوچه‌یه‌ش بڵاو ده‌بنه‌وه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 4279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad