English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نۆبڵی کیمیا به سێ لێکۆڵەری مایکرۆسکۆپی ئەلکترۆنی درا
2017-10-04 [07:15 AM]

ZNA- هەولێر


 

"ژاک دوبشه"ی سویسری، "یوئاخیم فرانک"ی ئەمریکایی به رەگەز ئاڵمانی و "ریچارد هەندرسۆن"ی سکۆتلەندی – بریتانیایی، خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ئەمساڵیان پێ‌بەخشرا.

 

به گوتەی ئاکادیمیای شاهانەی سوید ئەم خەڵاتە بەهۆی لێکۆڵینەوەی ئەم زانایانه سەبارەت به مایکرۆسکۆپی ئەلکترۆنیی کریو(cryo – electron microscopy) بۆ دیاری کردنی پێکهاتەی بیۆمۆلکول له ئاوێتەکان دراوه. بەم شێوازه، نەک هەر بیۆمۆلکولەکان دەکرێت ببیندرێن، بەڵکو به بەرزکردنەوەی روونیی، دەکرێت تاقیکردنەوەی زیادتر لەسەر بیۆمۆلکولەکان ئەنجام بدرێت.

 

 

ئاکادیمیای شاهانەی نۆبڵ له شرۆڤەکەیدا دەڵێت، بەو شێوازەی ئەم زانایانه بۆ جیاکردنەوەی بیۆمۆلکولەکان دۆزیویانەتەوه، سەردەمێکی نوێ له بیۆکیمیا دەست پێدەکات.

 

یوئاخیم فرانک له ساڵانی ١٩٧٥تاکو ١٩٨٦ توانیی به شێوازێکی نوێ وێنەی دوو رەهەندی مایکرۆسکۆپی ئەلکترۆنی پەره پێبدات و وێنەی سێ رەهەندی له پێکهاتەی بیۆمۆلکولەکان بگرێت.

 

"ژاک دوبوشه"ش له سویسرا هەوڵی دا به مایکرۆسکۆپی ئەلکترۆنی وێنەی روونتر له بیۆمۆلکولەکان بگرێت. ئەو به ساردکردنەوەی خێرای ئاوێتەکان توانیی کارایی مایکرۆسکۆپەکانی ئەلکترۆنی باشتر بکات.

 

رێچارد هەندرسۆن‌یش  له ساڵی ١٩٩٠ توانیی پێکهاتەی سێ‌ڕەهەندی له پرۆتۆئینێک لەناو ئاوێتەیەکی ئەتۆمی دەستەبەر بکات.

 

سەرچاوه: dw-world





ئەم هەواڵە 77734جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad